riklam

500 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیاران خەرجدەكرێت

کوردستان 01:07 PM - 2026-09-13
ديناری عیراقی PUKMEDIA

ديناری عیراقی

گەنمی جوتیاران

وەزیری دارایی عیراق بڕیاری خەرجكردنی 500 ملیار دیناری لەپارەی گەنمی جووتیاران بۆ مانگی 9 دەركرد و رایگەیاند: بەردەوام دەبین لە تەواوكردنی رێكارەكانی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران بۆ مانگەكانی داهاتوو.

فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق،  ئەمڕۆ 13ی 9ی 2026 رایگەیاند: لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانی وەزارەت بۆ یەكلاكردنەوەی قەرزو شایستە داراییەكان بۆ كەرتی كشتوكاڵی، بڕی 500 ملیار دینار لە شایستە داراییەكانی جووتیاران بۆ مانگی 9 خەرجدەكرێت.

جەختیشی كردەوە: كە وەزارەت بەردەوامە لە تەواوكردنی رێكارەكانی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران لە مانگەكانی داهاتوودا، بە ئامانجی تەواوكردنی شایستە داراییەكانیان بەپێی رێكارە داراییە پەسندكراوەكان.

وەزیری دارایی ئاماژەی بە گرنگیی كەرتی كشتوكاڵی و رۆڵی جووتیاران كرد لە پشتگیریكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەهێزكردنی ئاسایشی خۆراك و جەختیشی لەسەر پەرۆشیی وەزارەتی دارایی بۆ دابینكردن و دەستەبەركردنی پێداویستییە داراییە پێویستەكان بۆ بەردەوامبوونی چالاكییە كشتوكاڵییەكان و تواناسازیی جووتیاران بۆ بەردەوامبوون لە كارەكانیان كردەوە.

ئەم رێكارانە لە چوارچێوەی تەواوكردنی شایستەكانی كەرتی كشتوكاڵ و رێكخستنی پرۆسەی خەرجكردنیان دێن، بە شێوازێك كە دڵنیایی بدات لە بەردەوامبوونی پارەداركردنی پێویست بۆ وەرزی كشتوكاڵی و پشتگیریكردنی سەقامگیریی چالاكییە كشتوكاڵییەكان لە وڵاتدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket