riklam

وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکاری رەفتاریی پیشەیی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بڵاودەکاتەوە

کوردستان 04:02 PM - 2026-09-13
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى PUKMEDIA

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕێکاری رەفتاری پیشەیی مامۆستایانی زانکۆ و رەفتاری خوێندکارانی زانکۆ بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەگەر مامۆستای زانکۆ هاوسەرگیری لەگەڵ خوێندکاری خۆی لە کاتی ماوەی خوێندندا ئەنجام بدات، پێویستە مامۆستاکە بگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی بەش و کۆلێژ مافی وانه وتنەوەی لەو بەشه نابێت.

دەشڵێت نابێت، پەیوەندی تەلەفونی لەنێوان مامۆستا و خوێندکاردا هەبێت و بەڵکو  لەرێگەی پلاتفۆڕمە رەسمییەکانی زانکۆوە دەبێت.

 هەر بەپێی رێکاری پیشەیی خوێندنی باڵا، دروستکردنی پەیوەندی سۆزداری و هەراسانکردنی سێکسی قەدەغەیە

هاوکات، وەزارەتی خوێندنی باڵا، چەند رێکارێکی پیشەیی بۆ خوێندکارانیش بڵاوکردووەتەوە، کە ئەوانیش پێویستە پابەندی بن و پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مامۆستا دروست نەکەن ، هەروەها بە هەوڵ و کۆششی خۆی نمرە بەدەستبهێنێت و پەنا بۆ رێگای نازانستی نەبات.

دەشڵێت: پێویستە رێز لە مامۆستا بگرێت و هەڵسوکەوتی نەشیاو ئەنجام نەدات، هەروەها لە پۆشینی جل و بەرگردا رەچاوی ئادابی گشتی بکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئامانجی ئەم رێکارەی روونکردووەتەوەکە بۆ پاراستنى بەرژەوەندی گشتى و فەراهەمکردنى شەفافیەت و یەکسانى و دادپەروەرى و دیاریکردنی ئاکار و رەفتارى پیشەیی رەسەن لە نێوان مامۆستایانی زانکۆ و رەفتاری خوێندکاران لە قۆناغەکانى پڕۆسەى خوێندندا، لە گشت زانکۆ و ئەنجومەن و دەستە و کۆلێژی زانکۆیی و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان.

دەقی  ڕێکاری رەفتاری پیشەیی مامۆستایانی زانکۆ خوێندکاران لەم لینکەدایە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket