riklam

وەزیری خوێندنی باڵا لە كونسوڵخانەی چین بەدواداچوون بۆ گیان لەدەستدانی خوێندكارە كوردەكە دەكات

کوردستان 08:13 PM - 2026-09-13
سەردانی وەزیری خوێندنی باڵا بۆ كونسوڵخانەی چین  لە هەولێر راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

سەردانی وەزیری خوێندنی باڵا بۆ كونسوڵخانەی چین لە هەولێر

كوردستان

د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە یاوەری وەفدێكی وەزارەت، سەردانی كونسوڵخانەی وڵاتی چینی لە هەولێر كرد، بە مەبەستی گەیاندنی هاوخەمی و بەدواداچوونی ورد بۆ كەیسی گیانلەدەستدانی خوێندكاری دكتۆرا (محەمەد سەعدەدین هادی) لە چین و ئاسانكاری بۆ هێنانەوەی تەرمەكەی.

ئەمڕۆ 13ی 9ی 2026،   د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەفدی وەزارەت، سەردانی كونسوڵخانەی چین- یان لە هەولێر كردو لەگەڵ لیۆ جون، كونسوڵی گشتی چین لە هەولێر كۆبونەوە، لە كۆبونەوەكەدا وێڕای دوپاتكردنەوەی نیگەرانی و هاوخەمی قوڵی خۆی، وەزیری خوێندنی باڵا جەختی لەسەر بەدواداچونی وردی یاسایی كردەوە لەسەر ئەم كەیسە و ئامادەیی نیشاندا هەر كاتێك پێویست بكات، وەفدب وەزارەت ئامادەیە بۆ بەدواداچونی راستییەكان سەردانی ئەم وڵاتە بكات، بەمەبەستی رونكردنەوەی هەرچی زوتری هۆكاری گیانلەدەستدانەكە و ئاسانكاری پێویست بۆ هێنانەوەی تەرمەكەی، هیواشی خواست ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دڵنیایی تەواو بدات بە هەمومان بەتایبەت بۆ خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێكانی و سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی كورد لە وڵاتە.

لەلایەن خۆیەوە كونسوڵی چین لە هەولێر وتی: روداوەكە بۆ ئێمەش جێگەی نیگەرانییە و یەكەم جارە خوێندكارێكی كورد لە روداوێكی لەم شێوەیە لە چین گیان لەدەستدەدات، لە ئێستاشدا باڵیۆزخانەی عیراق لە چین لەگەڵ زانكۆی Ocean University of China و ئیداری ناوچەكە لە پەیوەندیدان بۆ بەدواداچونی كەیسەكە و لە نزیكەوە ئاشنابون بە هۆكاری گیانلەدەستدانەكە، دڵنیایشی دا ئەوانەی لەم كەیسەدا كاردەكەن و پرۆفیشناڵن و بە باشی كارەكانی خۆیان ئەنجام دەدەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket