riklam

سەرۆككۆمارو عەمار حەكیم جەخت لەهەماهەنگی نێوان هێزە نیشتمانییەكان دەكەنەوە

عیراق 09:02 PM - 2026-09-13
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق و سەید عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عیراق

نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق و سەید عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی

سەرۆککۆمار عيراق

نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، لەگەڵ سەماحەتی سەید عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی كۆبووەوە.

لە میانی دیدارەكەدا  ئەمڕۆ 13ی 9ی 2026، لە بەغداد كە د. خالید شوانی وەزیری داد ئامادەی بوو، دوایین پێشهاتی گۆڕەپانی سیاسی ئێستای وڵات و ناوچەكە تاوتوێ كرا و جەختكرایەوە  لەسەر گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و راوێژ لە نێوان هێزە جۆراوجۆرە نیشتمانییەكان بۆ بەهێزكردنی سەقامگیری و پشتیوانی لە پێشكەوتنی دەوڵەت.

هەروەها ئاماژەكرا بە پێویستی گرنگیدان بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لە چارەسەركردنی مەسەلە نیشتمانییەكان و پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان سەبارەت بە ئاستەنگەكانی داهاتوو و كاركردن بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندی و گفتوگۆ لەسەر مەسەلە نیشتمانییەكان، هەروەها كاركردن بۆ لێكتێگەیشتن و هاریكاری نێوان لایەنە جیاوازەكان.


سەرۆككۆمار و قەیس خەزعەلی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان تاوتوێ دەكەن


هاوكات هەر ئەمڕۆ نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، لە بەغداد،  لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی كۆبووەوە.

لە میانی دیدارەكەدا، كە بە ئامادەبوونی وەزیری داد د. خالید شوانی بەڕێوەچوو، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵات و ئاڵنگارییە هەنووكەییەكان تاوتوێ كران، هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و پتەوكردنی كاری دامەزراوەكانی دەوڵەت كرایەوە، بە جۆرێك كە هاوكار بێت لە دابینكردنی پێداویستییەكانی قۆناغی داهاتوودا.

هەروەها جەخت لە پێویستیی پشتیوانیكردنی حكومەت و پەلەكردن لە تەواوكردنی پێكهێنانی كابینەی وەزاری كرایەوە، بە جۆرێك كە بتوانێت بەرپرسیارێتییەكانی لە ئەستۆ بگرێت و كارنامەكەی جێبەجێ بكات، لەگەڵ وەڵامدانەوەی خواستی هاووڵاتییان و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket