riklam

بەرگری شارستانی بەسرە دزەكردنی گازی ئامۆنیا كۆنتڕۆڵ دەكات و چەند كارمەندێك رزگار دەكات

عیراق 09:42 PM - 2026-09-13
بەرگری شارستانی بەسرە دزەكردنی غازی ئامۆنیا كۆنتڕۆڵ دەكات و چەند كارمەندێك رزگار دەكات بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەسرە

بەرگری شارستانی بەسرە دزەكردنی غازی ئامۆنیا كۆنتڕۆڵ دەكات و چەند كارمەندێك رزگار دەكات

عيراق

بەهۆی دزەكردنی گازی ئامۆنیا لە كۆمپانیای پێوانەی باشوور لە پارێزگای بەسرە، تیمەكانی بەرگری شارستانی و تیمەكانی فریاگوزاری توانیان دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، 10 كارمەند لە مردن رزگار بكەن و تەرمی دوو كرێكاریش دەربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەسرە رایگەیاند: ئەمڕۆ 13ی 9ی 2026، تیمەكانی بەرگری شارستانی بەهاوبەشی لەگەڵ تیمەكانی فریاگوزاری و تیمی بەرپەرچدانەوەی رووداوە مەترسیدارەكان (CBRN)، بە سەركەوتوویی دزەكردنی غازی ئامۆنیایان لە كۆمپانیای پێوانەی باشوور، كەتایبەتە بە دروستكردنی پەینی كمیایی، لە ناوچەی خۆر ئەلزوبەیر لە پارێزگای بەسرە كۆنترۆڵكرد.

ئاماژەی بەوەشكردووە: توانیویانە 10 كارمەند لە ناو بەشە جیاجیاكانی  كۆمپانیاكە لەمردن رزگار بكەن و  تەرمی دوو كرێكاریش دەربهێننەوە، هاوكات نزیكەی 50 كەسیش دەستبەجێ بە ئەمبوڵانس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

راشیگەیاند: لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریدەخەن كەڕووداوەكە بەهۆی دزەكردنی گازی ئامۆنیاوە بووەو تیمە تایبەتمەندەكان هەموو ڕێوشوێنێكی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی شوێنەكە و كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە بە تەواوەتی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket