تاكۆتایی مانگی ئەیلول مۆڵەت بە بەكارهێنەرانی كۆڕەك دەدرێت بۆ پاراستنی هەژمارەكانیان
کوردستان 11:45 PM - 2026-09-13
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق
لۆگۆی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق، جارێكی تر داوا لەو بەكارهێنەرانەی كۆڕەك تیلیكۆم دەكات، كە ژمارەكانیان بۆ بەستنەوەی هەژمارەكان یان وەرگرتنی كۆدی دڵنیابوونەوە بەكاردەهێنن، پێش كۆتایی مانگی ئەیلول ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی هەژمارە دیجیتاڵییەكانیان، چونكە دوای ئەو ماوەیە دەست دەكرێت بە كوژاندنەوەی وێستگەکانی كۆمپانیایەكە لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكە.
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عیراق، جارێكی دیكە داوا لەبەكارهێنەرانی كۆرك تیلیكۆم دەكات، ئەوانەی ژمارەكانیان بۆ بەستنەوەی هەژمارەكان یان وەرگرتنی كۆدی دڵنیابوونەوە و پشتڕاستكردنەوە بۆ خزمەتگوزاری و سەرتاسەری پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەكان بەكاردەهێنن، كە ڕێوشوێنە خۆپارێزییەكانی پێشوو كە لەلایەن دەستەكەوە ڕاگەیەندراون تەواو بكەن، ئەوەش لە ماوەیەكدا كە لە كۆتایی مانگی ئەیلول تێنەپەڕێت.
دەستەكە جەخت دەكاتەوە كە دوای تەواوبوونی ماوەی دیاریكراو، دەست دەكات بە كوژاندنەوەی وێستگەکانی هێڵی كۆڕەك تیلیكۆم لە شاری بەغداد و سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عیراق بەدوای یەكدا، لە چوارچێوەی ڕێكارە رێكخراوەیی و یاساییەكانی گیراونەتەبەر سەبارەت بە كۆمپانیاكە، و ئەمەش دەبێتە هۆی وەستانی خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەكان بەم بەدالانە.
هەربۆیە دەستەكە داوا لە بەكارهێنەرانی كۆڕەك دەكات تا كۆتایی ئەم مانگە ژمارەیەكی تری مۆڵەتپێدراوی كۆمپانیاكانی تری مۆبایل بۆ ناو هەژمارە دیجیتاڵییەكانیان زیاد بكەن، بۆ ئەو ئەپ و پلاتفۆرمە دیجیتاڵیانەی كە رێگە بە تۆماركردنی زیاتر لە ژمارەیەك دەدەن، و پشت بەو ژمارەیە ببەستن بۆ وەرگرتنی كۆدی دڵنیابوونەوە و نامەكانی پشتڕاستكردنەوە و گەڕاندنەوەی هەژمارەكان.
هاوكات بۆ ئەو ئەپ و پلاتفۆرمانەی كە رێگە بە زیادكردنی زیاتر لە ژمارەیەكی تری مۆبایل نادەن، دەستەكە داوا لە بەكارهێنەران دەكات ژمارە پەسندكراوەكە بۆ مەبەستی دڵنیابوونەوە و پشتڕاستكردنەوە و گەڕاندنەوەی هەژمار نوێ بكەنەوە و ژمارەیەكی سەر بە یەكێك لە دوو كۆمپانیای مۆبایلی مۆڵەتپێدراو (ئاسیاسێڵ یان زین عیراق) بەكاربهێنن لەگەڵ پاراستنی ژمارەی كۆڕەك و دەستبەردارنەبوونی تا ئەو جێگەیەی بكرێت.
هەروەها دەستەكە جەخت دەكاتەوە لەسەر گرنگی چالاككردنی ئامرازەكانی تری پشتڕاستكردنەوە و گەڕاندنەوەی جێگرەوە كە لەلایەن ئەپ و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەكانەوە دابین دەكرێن، لەوانەش پۆستی ئەلكترۆنی و ئەپی دڵنیابوونەوە و ئامرازەكانی تری بەردەست، و دڵنیابوونەوە لە توانای بەكارهێنانیان بە ڕاستەقینە پێش كۆتایی هاتنی مۆڵەتەكە.
هاوكات جەخت دەكاتەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلول دەرفەتێكە بۆ بەكارهێنەران بۆ ئەنجامدانی ڕێوشوێنە پێویستەكان بۆ دڵنیابوونەوەی گەیشتنیان بە هەژمارە دیجیتاڵییەكانیان پێش دەستپێكردنی كوژاندنەوەی وێستگەکان و داوا دەكات بە دەستپێشخەری كردن لە نوێكردنەوەی ئامرازەكانی دڵنیابوونەوە و پشتڕاستكردنەوە و دواخستنی بۆ ڕۆژەكانی كۆتایی مۆڵەتەكە.
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم ڕێكارانە بە مانای داواكردن لە بەكارهێنەران نایەت بۆ لەناوبردنی هێڵی كۆرك یان دەستبەرداربوون لە ژمارەكانی ئێستایان، بەڵكو ئامانج لێی پێدانی كاتی پێویستە بۆ پاراستنی هەژمار و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكانیان، لەگەڵ بەردەوامبوونی ڕێكارە یاسایی و رێكخراوەییە پەیوەندیدارەكان بە كۆمپانیاكە و سەرچاوە دیجیتاڵییەكانی، و بە جۆرێك كە مافەكانی دەوڵەت و بەكارهێنەران بە پێی یاساكانی كارپێكراو بپارێزێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی وەستا رەسوڵ دەکات
05:13 PM - 2026-09-20 -
وەزیری دارایی عیراق: فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی جێگیـردەکرێن
03:28 PM - 2026-09-20 -
لە لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی جەنگ و زیرەكی دەستكرد دەكرێت
09:30 AM - 2026-09-20 -
لهههرێمی كوردستان زهنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
09:04 AM - 2026-09-20
ئەمانەش ببینە
كاروان گەزنەیی: یەكێتی سورە لەسەر ئەو بەڵێنانەی لەكاتی هەڵبژاردن بە خەڵكی كوردستانی داوە
07:01 PM - 2026-09-20
وەزارەتی نەوتی عیراق: رۆژانە 2.6 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت
03:46 PM - 2026-09-20
بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بنكەی پێدانی ڤیزای توركیا لەسلێمانی كرایەوە
12:37 PM - 2026-09-20
کۆبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت
11:46 AM - 2026-09-20
زۆرترین خوێنراو
-
وەزیری دارایی عیراق: فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی جێگیـردەکرێن
عیراق 03:28 PM - 2026-09-20 -
بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بنكەی پێدانی ڤیزای توركیا لەسلێمانی كرایەوە
کوردستان 12:37 PM - 2026-09-20 -
کۆبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت
جیهان 11:46 AM - 2026-09-20 -
هاوخەمی ڕفعەت عەبدوڵا بۆ كۆچی دوایی خاتوو خانم عومەر لەتیف
پرسەنامە 11:40 AM - 2026-09-20 -
مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە وەستا رەسوڵ دەكات
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-09-20 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرەخۆشی لە وەستا رەسوڵ دەكات
پرسەنامە 11:18 AM - 2026-09-20 -
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی عومەر حەمەئەمین بەرزنجی
پرسەنامە 10:18 AM - 2026-09-20 -
لە لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی جەنگ و زیرەكی دەستكرد دەكرێت
جیهان 09:30 AM - 2026-09-20




.png)
.png)

دابەزێنە

