riklam

لیستی مووچەی مانگی ئاب راگەیەندرا

کوردستان 03:22 PM - 2026-09-14
دراوى عیراقى PUKMEDIA

دراوى عیراقى

مووچە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی مووچەی مانگی ئابی راگەیاند و بەپێی خشتەكەش، مووچە بە چوار رۆژ دابەشدەكرێت و سبەی سێ شەممە دەستپێدەكات و رۆژی شەممەش كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب، سبەی سێ شەممە 15ی 9ی 2026، مووچەی خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە دابەشدەكرێت و رۆژی چوار شەممەش 16ی ئەیلولی 2026،  مووچەی (زیندانیانی سیاسی + بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تەندروستی، پەروەردە) دابەشدەكرێت.

هەربەپێی خشتەكە، رۆژی پێنج شەممە 17ی ئەیلولی 2026،  مووچەی (دەستەی ژینگە، دەستەی دەستپاكی، دەزگای مین، دەستەی وەبەرهێنان، مافی مرۆڤ، خاوەن پێداویستی تایبەت، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، دارایی و ئابووری، پلاندانان، سامانە سروشتییەكان، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوە و گەیاندن، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، شارەوانی و گەشت و گوزار، كارەبا، رۆشنبیری و لاوان، فەرماندەیی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دیوانی چاودێری دارایی) دابەشدەكرێت.

رۆژی شەممە 19ی ئەیلولی 2026، مووچەی (پێشمەرگە (دیوان + لیواكان)، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، پۆلیسی دام و دەزگا نەتەوەییەكان، فەرماندەیی دەڤەری 1 و 2) دابەشدەكرێت.

PUKMEDIA

خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket