هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئیتاڵیا کەوتەخوارەوە
جیهان 12:19 PM - 2026-10-30
RTE
دیمەنی رووداوەکە
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی
سەربازیی ئیتاڵیا،4 کەس گیانیان لەدەستداو 11 ی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا رایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخواری
هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئەو وڵاتە لە بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا، چوار کەس گیانیان
لەدەستداوە و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون.
راشیگەیاند: دوو لە قوربانییەکان ئەندامی سوپای ئیتاڵیا و دوو کەسی
دیکە ئەندامی یەکەی سەربازیی خۆبەخشانی خاچی سووری ئیتاڵیا بوون، هاوکات
بریندارەکان چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت و دۆخی تەندروستییان مەترسیدار نییە و لە کاتی ڕووداوەکەدا 15 سەرنشین لەناو هێلیکۆپتەرەکە بوون و لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە بۆ
دیاریکردنی هۆکاری ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
لە لایەکی دیکەوە، جۆرجیا مەلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، هاوخەمیی
خۆی بۆ قوربانییان و خێزانەکانیان دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد ئەوان لە پێناو ئاشتی
و جێگیریی ناوچەکەدا گیانیان بەخشی.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئاژانسی هەواڵی ئەنسا ڕایگەیاندووە هێلیکۆپتەرەکە
لە گوندی گۆریس لە ناوچەی برچکۆ، کەوتووەتە خوارەوە و بەشێک بووە لە ئۆپەراسیۆنی ئالتیای
هێزی یەکێتی ئەورووپا، کە ئەرکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاشتیی
دایتۆنی لە بۆسنیا و هەرزەگۆڤینای لە ئەستۆدایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات
10:51 AM - 2026-11-25 -
ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن
09:31 AM - 2026-11-25 -
سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەكاردەبن
09:16 AM - 2026-11-25 -
پڕۆژەی ( چوارگۆشەی ژیان ) لە سلێمانی جێبەجێکرا
11:04 PM - 2026-11-24





.webp)

دابەزێنە

