بە تۆمەتی دزینی بۆرییەکانی گاز لە ئەسینا سێ کەس دەستبەسەر دەکرێن
جیهان 07:36 PM - 2026-10-30
شوێنەواری بینایەکی دوو نهۆمی کە بەهۆی تەقینەوەی گاز لە ئەسینا وێران بووە
Giorgos Kontarinis/Eurokinissi
بە تۆمەتی دزینی بۆرییە مسییەکانی گاز لە بینایەکدا، پۆلیسی یۆنان دوو هاووڵاتیی یۆنانی و پیاوێکی ئەلبانییان دەستبەسەرکردووە، کە کارەکەیان بووەتە هۆی دەرچوونی گاز و تەقینەوەیەکی کوشندە لە ناوەندی ئەسینا لە مانگی ڕابردوودا.
لە تەقینەوەکەدا، کە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول لە ناوچەی گەشتیاریی پلاکا ڕوویدا، شەش کەس گیانیان لەدەستدا، کە چوار هاووڵاتییان ئەمریکی بوون و بەپێی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕانی بەشی لێکۆڵینەوەی تاوانیی ئاگرکوژێنەوەش، تۆمەتبارەکان چەند سەعات پێش تەقینەوەکە، لە کاتی دزینی بەشێک لە بۆرییە مسییەکاندا، زیانیان بە سیستەمی سەرەکیی دابەشکردنی گازی سروشتیی بیناکە گەیاندووە.
تەقینەوەکە بەیانیەکی زوو ڕوویداوە، کاتێک یەکێک لە دانیشتووانی بیناکە چرایەکی هەڵکردووە و ئەمەش وای کردووە گازی کۆبووەوە تەقیبێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات
10:51 AM - 2026-11-25 -
ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن
09:31 AM - 2026-11-25 -
سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەكاردەبن
09:16 AM - 2026-11-25 -
پڕۆژەی ( چوارگۆشەی ژیان ) لە سلێمانی جێبەجێکرا
11:04 PM - 2026-11-24





.webp)

دابەزێنە

