تەنها لە یەک مانگدا 65 بوومەلەرزە لەعیراق تۆمارکراون
عیراق 02:54 PM - 2026-11-03
ئاژانسەکان
تۆمارکردنی بوومەلەرزە
دەستەی گشتیی کەشوهەوا و چاودێریی بوومەلەرزەی عیراق رایدەگەیەنێت: لە
ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، 65 بوومەلەرزە لە عیراق و ناوچەکانی دەورووبەری
تۆمارکراون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی گواستنەوەی عیراق بڵاویکردووەتەوە، عەلی
عەبدولخالق عەلی بەڕێوەبەری بەشی چاودێریی بوومەلەرزە رایگەیاندووە، لە مانگی
تشرینی یەکەمدا 65 بوومەلەرزە لە عیراق و
ناوچەکانی دەورووبەری روویداوە.
روونیشیکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە ژمارەی ئەو بوومەلەرزانەی لە ناوخۆی عیراق
تۆمارکراون گەیشتووەتە 34 بوومەلەرزە، لە کاتێکدا لە ناوچە هاوسنوور و نزیکەکانی
سنووری عیراق 31 بوومەلەرزە تۆمارکراون، کە لەو ژمارەیە 19 بوومەلەرزەیان لە ناو
خاکی ئێران و 11 بوومەلەرزە لە تورکیا و یەک بوومەلەرزەش لە سوریا تۆمار کراوە.
بەڕێوەبەری بەشی چاودێریی بوومەلەرزە راشیگەیاندووە، هێزی
بوومەلەرزەکان لە نێوان 1.1 تا 4.1 پلەدا بووە، لە کاتێکدا قووڵایی ناوەندییان لە
نێوان 6 تا 44 کیلۆمەتر بووە و سەبارەت بە پارێزگاکانیش روونیکردەوە، پارێزگای
دهۆک لەڕووی چالاکیی بوومەلەرزەوە لە ناوخۆی عیراق لە پێش هەموو پارێزگاکانەوە
بووە و 10 بوومەلەرزەی تێدا تۆمار کراوە، دوای ئەویش پارێزگای دیالە بە 8
بوومەلەرزە دێت، هەروەها لە هەر یەکێک لە پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووک، 5
بوومەلەرزە تۆمار کراوە و لە هەولێر 3 بوومەلەرزە و لە سەلاحەدین 2 بوومەلەرزە و
لە واستیش تەنها یەک بوومەلەرزە تۆمار کراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕاپۆرتەکە پشتڕاستی کردووەتەوە، کە ناوچەکانی رۆژئاوا
و باشووری رۆژئاوای عیراق لە ماوەی ئەو مانگەدا هیچ بوومەلەرزەیەکی تێدا
تۆمارنەکراوە، ئەمەش جیاوازیی شوێنی چالاکیی بوومەلەرزەکان
دەردەخات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پڕۆژەی ( چوارگۆشەی ژیان ) لە سلێمانی جێبەجێکرا
11:04 PM - 2026-11-24 -
کۆلێجی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ISO بەدەستدەهێنێت
08:47 PM - 2026-11-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: ئەركی یەكێتییە هەمیشە بە گرنگییەوە لە رۆڵی گەنج بڕوانێت
08:07 PM - 2026-11-24 -
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24




.webp)


دابەزێنە

