سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەحرەین پەیوەندیە دوو قۆڵییەکان تاوتوێ دەکات
عیراق 06:48 PM - 2026-11-04
نوسینگەی راگەیاندن
سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەحرەین
عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانی عیراق بە سەردانێک گەیشتە بەحرەین و وتەبێژى
حکومەتیش رایدەگەیەنێت: تاوتوێى هەماهەنگیی سیاسى و ئابوریى دەکرێت و باس لە چۆنیەتى ڕێگریکردن لە
گرژییەکان دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عیراق: عەلى
زەیدى، بە سەرۆکایەتى وەفدێکی باڵا و بە سەردانێکى رەسمی گەیشتە شارى مەنامە
پایتەختى وڵاتى بەحرەین .
لە بارەی سەردانەکەوە، حەیدەر
عەبودى، وتەبێژى حکومەتى عیراق، رایگەیاند: لە
سەردانەکەیدا بۆ وڵاتى بەحرەین عەلى زەیدى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە تاوتوێى
هەماهەنگیی سیاسى و ئابوریى نێوان هەردوو وڵات دەکات.
دەشڵێت: پەرەسەندنەکانى
ناوچەکە و چۆنیەتى ڕێگریکردن لە گرژییەکان تاوتوێ دەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر سەرۆکوەزیرانى
عیراق سەردانی هەریەک لە واشنتن و ئەنقەرە
و تاران و پاریس و بەرلین و دەوحە و ریاز و عومان و دیمەشقی کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پڕۆژەی ( چوارگۆشەی ژیان ) لە سلێمانی جێبەجێکرا
11:04 PM - 2026-11-24 -
کۆلێجی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ISO بەدەستدەهێنێت
08:47 PM - 2026-11-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: ئەركی یەكێتییە هەمیشە بە گرنگییەوە لە رۆڵی گەنج بڕوانێت
08:07 PM - 2026-11-24 -
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24




.webp)


دابەزێنە

