سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە کۆنابێتەوە
عیراق 05:39 PM - 2026-11-06
نوسینگەی راگەیاندن
کۆبوونەوەیەکی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کە بڕیاربوو رۆژی شەممە
بەڕێوەبچێت، بۆ رۆژی سێشەممە دواخرا.
دکتۆر فەرهاد عەلادین، راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: کۆبوونەوەکە
تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 کە لە 31 ماددە پێکهاتووە.
بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عیراق رەشنووسی بودجەی بە کۆی
217 تریلیۆن دینار و داهاتی 174 تریلیۆن دینار ئامادەکردووە، کە کورتهێنانی 43
تریلیۆن دینارە.
لە هەمواری پڕۆژەکەدا بڕیارە داواکاری گەڕاندنەوەی 12 تریلیۆن دیناری
قەرزی سەر هەرێم لە ماددەی 10 لابرێت و پشکی هەرێم بۆ زیاتر لە 13% زیادبکرێت، لە
بەرامبەردا بەغدا داوای تەحویلی 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەکات، لە کاتێکدا
هەرێم توانای دابینکردنی 260 هەزار بەرمیلی هەیە و بەغداش ئامادەیی دەربڕیوە کە
پرسی غازی سروشتی بۆ بودجەی ساڵی 2028 دوابخات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پڕۆژەی ( چوارگۆشەی ژیان ) لە سلێمانی جێبەجێکرا
11:04 PM - 2026-11-24 -
کۆلێجی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ISO بەدەستدەهێنێت
08:47 PM - 2026-11-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: ئەركی یەكێتییە هەمیشە بە گرنگییەوە لە رۆڵی گەنج بڕوانێت
08:07 PM - 2026-11-24 -
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24




.webp)


دابەزێنە

