کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەبێت
عیراق 02:35 PM - 2026-11-07
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
دانیشتنی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
سەرۆکوەزیرانی عیراق رێنمایی دەدات دانیشتنی رۆژی سێشەممەی داهاتوو، بۆ گفتووگۆ کردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027 تەرخان بکرێت.
حەیدەر عوبەیدی وتەبێژی حکومەتی عیراق، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاند: عەلی زەیدی ڕێنمایی داوە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕۆژی سێشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2027 تەرخان بکرێت، بە مەبەستی پەسەندکردنی و ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
راشیگەیاند: بودجەی ساڵی 2027 پشت بە شێوازێک دەبەستێت کە تێیدا دابەشکردنی تەرخانە داراییەکان بە ئەنجامە ئامانجدارەکانەوە دەبەسترێتەوە، هەروەها ئامرازە داراییەکانی تێدایە کە پشتگیری لە گەشەسەندنی ئابووری و توانای بەرەنگاربوونەوەی مەترسی و ئاستەنگەکان دەکەن.
حەیدەر عوبەیدی ئاماژەی بەوەشکرد، رێگای گەشەپێدان و سندوقی نەوەکانی داهاتووی سەروەری، لە گرنگترین پێشینە ستراتیژییەکانی پرۆژەی بودجەکەدان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پڕۆژەی ( چوارگۆشەی ژیان ) لە سلێمانی جێبەجێکرا
11:04 PM - 2026-11-24 -
کۆلێجی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ISO بەدەستدەهێنێت
08:47 PM - 2026-11-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: ئەركی یەكێتییە هەمیشە بە گرنگییەوە لە رۆڵی گەنج بڕوانێت
08:07 PM - 2026-11-24 -
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24




.webp)


دابەزێنە

