د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: كۆڕبەندی ستراتیجیی سلێمانی بەستنەوەی شارەکەمانە بە جیهانەوە
کوردستان 04:26 PM - 2026-11-10
PUKMEDIA
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
رۆژی پێنجشەممە
كۆڕبەندی ستراتیجیی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و لەبارەیەوە پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: كۆڕبەندی
ستراتیجیی سلێمانی بەشێکی گرنگە لە دروستکردنی ئەو پرد و رایەڵە و پەیوەندییان
لەنێوان پارێزگای سلێمانی و جیهان و بەڵگەیە لەسەر سەقامگیری و ئارامی و ئاسایش و
بوژانەوەی ئابوری لەم ناوچەیە.
وابڕیارە لە
ڕۆژانی 12 و 13ـی تشرینی دووەم كۆڕبەندی ستراتیجیی سلێمانی بەڕێوەبچێت و لەو بارەیەوە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: بەڕێوەچوونی كۆڕبەندی ستراتیجیی سلێمانی بەشێکی گرنگە لە دروسکردنی پرد و پەیوەندی بەتایبەت لەم کاتەدا
کەهەرێمەکەمان و جیهانیش لە بارودۆخێکی نائاسایدایە لەرووی سیاسی و ئابوری ئەمنی و
کۆمەڵایەتییەوەو پێویستی بە راوێژی ناوخۆی و نێودەوڵەتی و تێگەیشتنە لە ئاڕاستە
جیاوازەکان، بۆ ئەوەی کەهەنگاوی راست بنێین، جگە لەوەش سلێمانی ببەستینەوە بە
ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە و پرد و پەیوەندییان لەگەڵ هەرێم و پارێزگاکەماندا
هەبێت.
وتیشی: بەڕێوەچوونی ئەم کۆڕبەندە لەکاتێکی هەستیاری وەک ئێستادا بەڵگەیە
لەسەر سەقامگیری و ئارامی و ئاسایش و بوژانەوەی ئابور بۆ ئەوەی بتوانین ئەم
بارودۆخانە بەشێوەیەکی لۆژیکیانە لەسەر بنەمای ئەمری واقیع و بنەمای گەشەکردن و
پەرەپێدانی زیاتر بونیادبنێینەوە.
ئەوەشی وت: ئومێدەکەم دیدارەکە بتوانێت ئامانج و بەرنامەکانی خۆی بپێکێت و
بگات بەو بنەما گرنگانەی کە بۆ ئامانجەکانی دیاریکردووە.
كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی
كۆڕبەندی
ستراتیژی سلێمانی وەك یەكێك لە گرنگترین ڕووداوە دیپلۆماسی و ستراتیژییەكان لە
شاری بەڕێوەدەچێ و لیژنەیەكی ڕاوێژكاری نێودەوڵەتی
بەهێز لەخۆدەگرێت كە كەسایەتییە ناسراوەكانی جیهان و ناوچەكە كۆدەكاتەوە، لەوانە:
ئەم كۆڕبەندە
دەبێتە سەكۆیەكی گرنگ بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا و داڕشتنی نەخشەڕێگایەك بۆ
ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان و هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام لە ناوچەكەدا.
لە
كۆڕبەندەكەدا كە بەچاودێری راستەوخۆی قوباد تاڵەبانی دەبێت, چەندین پانێڵی گرنگ سەبارەت بە ئاستەنگە
ستراتیژییەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لەئاسایشی ناوچەكە و جیهان، گەشەپێدانی ئابوری
و دۆزینەوەی هەلی نوێی وەبەرهێنان و دیپلۆماسیەت و بەهێزتركردنی پەیوەندییەكان و
سەقامگیری ناوچەیی لەڕێگەی گفتوگۆی باڵاوە سازدەكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات
10:51 AM - 2026-11-25 -
ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن
09:31 AM - 2026-11-25 -
سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەكاردەبن
09:16 AM - 2026-11-25 -
پڕۆژەی ( چوارگۆشەی ژیان ) لە سلێمانی جێبەجێکرا
11:04 PM - 2026-11-24





.webp)

دابەزێنە

