بۆ بەشداریکردن لەکۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان سەرۆک کۆمار گەیشتە تورکیا

عیراق 08:06 PM - 2026-11-10
نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار

نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق

سەرۆککۆمار

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەم 2026، نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق، بەمەبەستی بەشداریکردن لەکۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP31) گەیشتە شاری ئەنتاڵیا لە تورکیا.

بڕیارە سەرۆک کۆماری عیراق، لە کۆنفرانسەکەدا وتەی عیراق پێشکەش بکات و لەگەڵ سەرۆکی چەند وەفدێکی بەشداربوو بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری نێودەوڵەتی لەبواری پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا بەتایبەتی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر عیراق و ناوچەکە کۆببێتەوە .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە