د.ئەبوبەكر خۆشناو، سیاسەتمەدار و ڕووناکبیر
بیروڕا 01:33 PM - 2026-07-25
د. ئەبوبەكر خۆشناو كەسایەتییەكی سیاسیو روناكبیری دیاری كوردستانەو وەك پێشمەرگەو روناكبیرێك خزمەتی بەگەلی كوردستان كردووەو شوێن پەنجەی بەبوارەكانی روناكبیریو رۆژنامەگەرییەوە دیارە.
ساڵی 1956 لەگوندی خۆرانی بناری چیای سەفین لەدایك بووە.
لەهەولێرو بەغدا خوێندوویەتیو خوێندكاری بەشی وەرگێڕانی كۆلیجی ئادابی زانكۆی موستەنسریە بووە، بەهۆی ئاشكرابوونی لەكاری سیاسی نەیتوانیوە درێژە بەخوێندن بداتو زانكۆی بەجێهێشتووەو لەمانگی ئایاری 1980پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە كردووە.
بەهۆی ئەوەی خولیای نوسینو بایەخدان بوو بەكایەی رۆشنبیری، لەشاخیش بایەخی بەو بوارە داوەو یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی یەكێتی نوسەرانی كوردستانو لەبواری رۆشنبیریو راگەیاندنو رۆژنامەنووسی خزمەتێكی زۆری لەشاخ پێشكەش كرد.
سەرباری ئەوەی خۆشناو وەك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبواری سیاسی خزمەتی كردو چەندین پۆستو لێپرسراوێتی حزبی وەرگرتووە.
بەڵام لەكایەی روناكبیریش هەر بەردەوام بووەو بەرهەمەكانی بڵاو كردۆتەوە.
ماوەی 8 ساڵ بەرپرسی بەشی روناكبیری مەكتەبی رێكخستنو سەرنوسەری گۆڤاری رێبازی نوێ بووەو سەرپەرشتی دەركردنی 45 ژمارەی ئەوگۆڤارەی كردووە.
لەبواری وەرگێڕانیشدا دەستێكی باڵای هەبووەو چەندین كتێبی ناوازەی بۆ زمانی كوردی وەرگێڕاوە.
خاوەنی سەدان وتارو 38 كتێبو نامیلكەی چاپكراوە لەبوارەكانی ئەدەبو سیاسەتو وەرگێڕاندا.
ساڵی2001 بڕوانامەی ماستەی لەئەدەبی كوردی بەدەستهێناو تێزی ماستەرەكەی بەناونیشانی( شیعری بەرەنگاری كوردی 1975-1991)بووە.
ساڵی 2006 نامەی دكتۆرای بەناونیشانی(جیاوازیو نوێگەری لەنێوان گۆرانونيمایوشیج) لەئەدەبی كوردی وەرگرتووە.
ئەم سیاسەتمەدارو روناكبیرەی كوردستان لە رۆژی 25ی تەممووزی 2011 بەنەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
بەڵام ناوو ناوبانگو بەرهەمەكانی بەنەمری دەمێننەوە.
دروود بۆ رۆحی پاكی د.ئەبوبەكر خۆشناوی نەمر لە ساڵڕۆژی دوا ماڵئاواییدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10




دابەزێنە

