riklam

عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد

عیراق 05:24 PM - 2026-09-11
بەشێک لە کۆبونەوەکە ئاژانسەکان

بەشێک لە کۆبونەوەکە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: بەغداد و ئەنقەرە دوای چوار ڕۆژ لە گفتوگۆی چڕ لە بەغداد، گەیشتوونەتە ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتننامەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژێرخان و گەشەپێدانی کەرتی گواستنەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی "ڕێگەی گەشەپێدان".

لە گفتوگۆکاندا نوێنەرانی وەزارەتەکانی گواستنەوە، نەوت، دارایی، دەرەوە و بانکی ناوەندیی هەردوو وڵات بەشداربوون؛ سەرنجی سەرەکی لەسەر یەکلاکردنەوەی لایەنە یاسایی، تەکنیکی و داراییەکان بوو.

هەردوولا ڕێککەوتوون ڕەشنووسەکە بەرزبکەنەوە بۆ دەسەڵاتدارانی باڵای هەردوو وڵات بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندیی کۆتایی و ئیمزاکردنی رەسمی ڕێککەوتنەکە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket