riklam

حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن

جیهان 12:15 PM - 2026-09-11
گەرووی بابولمەندەب ئاژانسەکان

گەرووی بابولمەندەب

دوای هێرشێکی مووشەکی و دابەزینی هێزەکانیان بە بەلەم، حوسییەکان کۆنترۆڵی بابولمەندەب و چەند جەزیرەیەکی ستراتیژییان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسانی حکومی و شایەتحاڵان، چەکدارانی حوسییەکانی یەمەن کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەی بابولمەندەبیان کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی هێزەکانیان لە جەزیرەی "میون"ی ستراتیژی لە ناوەڕاستی گەرووەکە بڵاوەپێکرد کە هێزە حکومییەکانی لێ کشابوونەوە.

هاوکات سەرچاوە سەربازییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە حوسییەکان دوای هێرشێکی مووشەکی و دابەزینی هێزەکانیان بە بەلەم، کۆنترۆڵی جەزیرەکانی "زوقەر" و "حەنیچی گەورە و بچووک"یان لە باشووری دەریای سور کردووە.

لە بەرامبەردا، یەحیا سەریع، وتەبێژی حوسییەکان ڕایگەیاند، کە هاتووچۆی دەریایی لە دەریای سور و بابولمەندەب ئارامە و ئۆپراسیۆنەکانیان تەنیا ئامانجی دیاریکراو دەپێکێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket