ئەرێ عەقڵ هاوردە و هەناردە ناکرێت؟
بیروڕا 02:14 PM - 2026-07-28
لەم رۆژانە قسەی پەرلەمانتارێکی ئەم پەرلەمانی کوردستانەی خۆمانم بینی، (کە پەرلەمان واخەریکە خولەکەی تەواو دەکات و هێشتا نەکەوتۆتە کار، بەخوا هەستەکەم هیلاکن و پێویستیشیان بە پشووە)، ئێ یەڵا با باسی قسەی پەرلەمانتارەکەتان بۆ بکەم، دەڵێت: "سوتەمەنیمان کەمە، هەناردەی دەکەین، بەرهەمی کشتوکاڵیمان زۆرە هاوردەی دەکەین"(ئەگەرچی قسەکەی ڕاست و ڕاستگۆیانەیە)، ئەمما.....
جا توخوا وەرە سەرێک لەم مەتەڵە دەربکە، هەر بەجدی ئێوەش ئەو پرسیارە لەخۆتان ناکەن؟ ئەم حکومەتەی ئێمە، کە هەر بابڵێین نەوەی ئەو میلەتەی خۆمانن، هەر بەڕاستی دۆژمنی خۆیان و ئێمەشن؟ یاخود شەڕێکی نەفسییە و لەگەڵمانی دەکەن و بەنەرمی لەناومان دەبەن؟ یانیش پاراستنی بەرژەوەندی ئەملاو ئەولا بوەستێ، ئیتر خۆمان چاومان دەرەهات.
ئاخر بۆخاتری خوا، ساڵانە ئەو هەموو بەرهەمە کشتوکاڵیەی خۆمان لەناو بازاڕی خۆماندا تاڵان فرۆش دەکرێت، یاخوود وەلا دەنرێت و دەڕزێت، یانیش جوتیاری رەنج بەخەسار دەیکاتە خێر و سەدەقە، لەکۆتا ئەگەریشدا توڕە دەبێت و لەناوی دەبات، چون بەس خۆی نرخی ماندووبون و عارەق ڕشتنی خۆی دەزانێت و کەس ئاوڕی لێناداتەوە، کەچی ئەو بەرهەمە لاستیکی و بێتام و دیکۆرەی وڵاتانمان بۆ هاوردە دەکەن و بەگرانیش پێمان دەفرۆشن و دەنکەی بەزیادە نادەن، ئەوە لەوەش گەڕێ، کە هەمووی بەمەوادی کیمیایی دێتە بەرهەم و دەبێتەوە نەخۆشی.
لەولاشەوە واخۆمان ڕیشکمان دەرهاتووە بەدەست گرانی نرخی سوتەمەنییەوە، (بەهەموو جۆرەکانییەوە)، کەچی ئەبینی بیرە نەوتەکان وەک ئەوەی لێرە ئاسمان ساماڵ بێت، لەکاری خۆیان بەردەوامن و بە زیادەوە هەناردە بەردەوامە، چیش لە بنەکەیا ئەمێنێتەوە، بەکوالێتیەکی خراپ ئەیدەنەوە بەئێمەی نەگبەت.
ئەی باشە هەر بۆ یەکجاری داوایەکی رەسمی لەو وڵاتانە ناکەن، کە چەکی ئەتۆم و قڕکەریان هەیە پێماندا بڕێژن و بەیەکجاری لەکۆڵمان بکەنەوە، دوایش وڵاتێکی ئابوری و بازرگانی و بەرهەمهێن بنیاد بنێن و هەموو دوونیا لەسایەی ئەو خاکە بەپیتەی کە بەس زیانی بۆ ئێمە هەیە بحەسێنەوە، یانیش کورت و پوخت چارەسەرەکە ئەوەیە و دەزانین کێشە لەعەقڵی حوکمداری ئەو دەسەڵاتەی ئێمەدایە، جا بڵێی بکرێت هەناردەی بکەین و عەقڵێکی ڕێکخراو و پڕۆفیشناڵ لەدەرەوە هاوردە بکەین؟
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەینێ پەرلەمانی تورکیا دەنگ لەسەر رەشنوسی بەهێزکردنی پشتیوانی نیشتیمانی دەدات
03:43 PM - 2026-08-09 -
ڕفعەت عەبدوڵاو د.محەمەد سابیر: مێژووی سەرۆك مام جەلال دۆكیۆمێنت بكرێت
03:31 PM - 2026-08-09 -
کەشناسی: خۆڵبارین و بەرزبونەوەی نوێ لەپلەکانی گەرما تۆمار دەکرێت
10:33 AM - 2026-08-09 -
ئاگرەکەی کەنەدا ماڵ بە 20 هەزار کەس چۆڵدەکات
09:20 AM - 2026-08-09
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵاو د.محەمەد سابیر: مێژووی سەرۆك مام جەلال دۆكیۆمێنت بكرێت
ی ن ک 03:31 PM - 2026-08-09 -
پاسپۆرتی عیراق لە لاوازیدا لە پلەی سێیەمدایە
عیراق 03:29 PM - 2026-08-09 -
سلێمانی.. بەرهەمهێنانی كارەبا لەوزەی خۆر 100 مێگاواتی تێپەڕاند
کوردستان 01:22 PM - 2026-08-09 -
ئۆپراسیۆنی دژەتیرۆر لەعیراق پیلانێكی درۆنيی پووچەڵ دەكاتەوە
عیراق 12:08 PM - 2026-08-09 -
کەشناسی: خۆڵبارین و بەرزبونەوەی نوێ لەپلەکانی گەرما تۆمار دەکرێت
عیراق 10:33 AM - 2026-08-09 -
کاراترکردنەوەی دیپلۆماسییەتی یەکێتی
بیروڕا 10:28 AM - 2026-08-09 -
سەبارەت بە کەرکوک
بیروڕا 09:35 AM - 2026-08-09 -
ئاگرەکەی کەنەدا ماڵ بە 20 هەزار کەس چۆڵدەکات
جیهان 09:20 AM - 2026-08-09




دابەزێنە

