سەرۆک کۆمار: پێویستە مافەکانی ژنانی رزگاربووی ئێزدی بپارێزرێن
عیراق 04:23 PM - 2026-08-05
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆککۆمار
سەردانی نانی ڕزگاربووی ئێزیدی، مەسیحی، تورکمان و شەبەک بۆ لای سەرۆککۆمار
ئەمڕۆ
چوارشەممە 5ی ئابی 2026، نزار ئامیدی سەرۆکی کۆماری عێراق، لە کۆشکی ئاشتی لە
بەغداد پێشوازی لە وەفدیکی ژنانی ڕزگاربووی ئێزیدی، مەسیحی، تورکمان و شەبەک کرد و
لە چوارچێوەی دیدارەكەدا باس لةبارودۆخی ژيان وپێويستی دەستەبەركردنی مافەکانیان و
دابینکردنی پاڵپشتی پێویست بۆ توانادارکردن و دووبارە تێکەڵبوونیان لەگەڵ کۆمەڵگە
کرا.
لە دیدارەکەدا،
کە دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد ئامادەیبوو، سەرۆکی کۆمار جەختی لەوە کردەوە،
دادپەروەری بۆ ڕزگاربووان و پاراستنی کرامەتیان بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە و هیچ
جۆرە سستییەک لەو بارەیەدا قبوڵ ناکرێت،
هەروەها
ئاماژەيدا بە گرنگی بەردەوامبووني پشتیوانی دابينكردني پێداویستییەکانیان و
چارەسەری گشتگیر بۆیان، وەک پاڵپشتی دەروونی، کۆمەڵایەتی، تەندروستی و ئابووری.
هاوکات سەرۆک
کۆماری عیراق تەئکیدی لە پێویستی کارکردنی کاریگەر بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و
یاساکانی پاراستنی مافەکانیان کرد، بە شێوەیەک کە دەوڵەت پابەند بێت بە پاراستنی
هەموو پێکهاتەکان و کەرامەتی هاووڵاتیان، دووپاتیشکردەوە کە تاواني تیرۆریستانی
داعش لە دژی ئێزیدییەکان، مەسیحییەکان، تورکمانەکان، شەبەکەکان و هەموو
پێکهاتەکانی دیکەی عێراق، بە تێپەڕبوونی کات لەبیر ناچن و ناکەونە دەرەوەی
لێپرسینەوەی یاسایی.
ئاماژەى بەوەشکرد، دادگاییکردن و سزادانی
تاوانباران ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە، و داواي بەردەوامبوونی هەوڵە ناوخۆيي و
نێودەوڵەتییەکانی كرد بۆ تۆمارکردنی ئەو تاوانانە و ڕێگرتن لە دەربازبوونی
تاوانباران لەسزای ياسايی، بە شێوەیەک کە بنەماکانی دادپەروەری بەدی بهێنرێن و
یادەوەری ئەو ڕووداوانە بۆ نەوەکان بپارێزرێت، لەبەرامبەریشدا، ژنانی ڕزگاربوو
سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی لەپای گرنگیداني بە کێشە و
داواکارییەکانیان و بەدواداچوونی بارودۆخیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئیلهام ئەحمەد: دەبێت سوریا بە وڵاتی خۆمان بزانین و کار بۆ داهاتووی بکەین
10:10 AM - 2026-08-15 -
پارتی چەپی نەرویجی پشتیوانی بەجیهانی کردنی جینۆسایدی کوردستان دەکات
08:25 PM - 2026-08-14 -
ئاگرەکەی ئەڵمانیا ماڵ بە زیاتر لە 2000 کەس چۆڵ دەکات
07:58 PM - 2026-08-14 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 8 ملیار دینارە
08:55 AM - 2026-08-14
ئەمانەش ببینە
لیژنەی دارایی: وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکردنی بودجەی 2027 کردووە
04:30 PM - 2026-08-14
کەشناسی: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما دادەبەزن
09:32 AM - 2026-08-14
سێ بڕیار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین دەرچوو
08:55 PM - 2026-08-13
پەرلەمانتارێکی یەکێتی چوار ئامێری شۆردنی گورچیلە بۆ چەمچەماڵ دابیندەکات
05:48 PM - 2026-08-13
زۆرترین خوێنراو
-
ئیلهام ئەحمەد: دەبێت سوریا بە وڵاتی خۆمان بزانین و کار بۆ داهاتووی بکەین
کوردستان 10:10 AM - 2026-08-15 -
بوومەلەرزەیەکى بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند
جیهان 09:12 AM - 2026-08-15 -
یادی تەقینەوەکانی سیبا شێخ خدر و گەر عەزیر
بیروڕا 09:00 PM - 2026-08-14 -
پارتی چەپی نەرویجی پشتیوانی بەجیهانی کردنی جینۆسایدی کوردستان دەکات
ی ن ک 08:25 PM - 2026-08-14 -
ئاگرەکەی ئەڵمانیا ماڵ بە زیاتر لە 2000 کەس چۆڵ دەکات
جیهان 07:58 PM - 2026-08-14 -
لیژنەی دارایی: وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکردنی بودجەی 2027 کردووە
عیراق 04:30 PM - 2026-08-14 -
بە کاڵاکردنی مرۆڤ لە میدیادا
بیروڕا 03:03 PM - 2026-08-14 -
کەشناسی: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما دادەبەزن
عیراق 09:32 AM - 2026-08-14



.jpg)
.png)


دابەزێنە

