تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
جیهان 01:06 PM - 2026-08-24
PUKMEDIA
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و تمەن
بەهای تمەن بۆ یەکەم جار
لە مێژووى دراوى ئێرانیدا بەهاکەی
بە رێژەیەکی بەرچاو لەدەستدا و ئەمڕۆ دوو
شەممە 24ى8ى2026 بڕى 100دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر 20 ملیۆن تمەنى ئێرانییە، کە
ئەمەش نزمترین ئاستی مێژوویی بەهای تمەنە.
لەبارەى دابەزینى نرخى تمەنیش بەرامبەر
دۆلارى ئەمریکى جەبار گۆران شارەزاى ئابورى رایگەیاند: سێ هۆکارى سەرەکى هەن کە
بوەتە هۆى دابەزاندنى نرخى تمەن بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى، کە ئەوانیش خۆى لە
کاریگەرى بڕیارەکانى وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا و بڕیارى کۆتایى هاتنى مامەڵەى
وڵاتان لەگەڵ ئێران و هەڕەشە بەردەوامەکانى ئێران لەسەر گەروى هورمز دەبینێتەوە.
راشیگەیاند: لە ئەمڕۆدا نرخى 100 دۆلار بەبڕى
زیاتر لە 20 ملیۆن تمەنى ئێرانیە، هەروەها بە کاش 100 دۆلار بەرامبەر بە 19 ملیۆن
و 300 هەزار تمەنە، کە ئەمەش بۆ یەکەمین جارە لە مێژووى دراوى ئێرانیدا بەم شێوەیە
بەهاکەى لەدەستبدات.
ئەم دابەزینە مێژووییەی بەهای تمەن لە کاتێکدایە کە نزیکەی شەش مانگە
جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران بەردەوامیی هەیە، ئەم دۆخە سەربازی
و سیاسییەش بەردەوام کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووریی ئێران دروستکردووە و رۆژ دوای
رۆژ دراوی ئەو وڵاتە زیاتر بەهاکەی لەدەستدەدات، هاوکات پێشبینییەکانى شارەزایانى
ئابوورى ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەگەر هەیە دۆخەکە خراپتر بێت و تمەن زیاتر
دابەزێت.
لە بەرامبەر ئەم مەترسییانەدا، پسپۆڕانی ئابووری هۆشداریی تووند
دەدەنە هاووڵاتییان و سەرمایەگوزاران کە بە مەبەستی قازانجکردن خۆیان بەدوور بگرن
لە کڕین و پاشەکەوتکردنی تمەن، چونکە بەهاکەی رووی لە دابەزینی بەردەوامە و
مەترسیی زۆر گەورە لەسەر سەرمایەکەیان دروست دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

