خـــــیش
بیروڕا 10:26 AM - 2026-08-24
PUKMEDIA
کاروان ئەنوەر
كاك نەوشیروان لە یەكێك لە كتێبەكانیدا دەگێڕێتەوە: زۆر نەخۆش بووم، لە مزگەوتێكدا لە ناوچەی پێنجوێن، پشتم نابوو بەسۆپای مزگەوتەكەوە هەڵكورمابووم، لەپڕ كابرایەكی پێنجوێنی هاتە بەردەمم وتی: ئەوە چیە خیشت كردووە؟؟... یەكەم جارم بوو وشەی (خیش) ببیستم، وامدەزانی جنێوە.... ئیتر تا كۆتایی بەسەرهاتەكە..
زۆر گەڕام تا پێناسەیەك بۆ ئەم وشەیە بدۆزمەوە، كە زیاتر حاڵەتەو بۆ تێكدانی باری دەروونی بەرانبەر بەكاردێت، بەڵام دەستم نەكەوت!! ماناكەی دەزانم، كارلێك و كاریگەریەكانی دەزانم، بەڵام نازانم پێتان بڵێم (خیش) چیە؟ ئەوە نەبێت کە چەکێکی کاریگەرە بە کڕبوون و دابڕینی قسەو کۆمێنت، بەجۆرێک لە جۆرەکان کوشتنی بەرانبەرە بە بێدەنگی (القتل بالاھمال)..
لادێییەكان دەڵێن (یەكانە) خیش دەكات، کەچی ئەم رەفتارە لەنێوان هاوڕێ و هاوڕێ، عاشق و مەعشوق، بەرێوەبەر و كارمەند، بەرپرسی حزبی و كادر، لێپرسراوی تیڤی و ئەندامانی بۆرد، بەرپرسی كامێرا و كامێرامانەكەی، پارێزەر و بریگرتەكەی، پارێزگار و ئەندامانی ئەنجومەن، میراوی گەڕەك و دانیشتوان، خاوەن موەلیدە و لیژنەكانی قایمقامیەت، خاوەن دوكان و دراوسێ دوكانەكەی، باوك و كوڕ، دایك و كچ، بوك و خەسوو، بەڵام مەترسیدارترینیان رەنگە ئێوە بڵێن خیشی نێوان حكومەت و هاووڵاتیانە!! نەخێر من دەڵێم خیشی نێوان ژن و مێردە، بەتایبەت ئەگەر ژنەكە خیش بكات، پیاوەكە نانبڕاو دەبێت و ئەوسا هەموو جۆرە چەكێكی سوك و مامناوەند و قورسی تێدا بەكاردێت و رەنگە بە جیابوونەوەی هەرێمێك و بیری جوداخوازی كۆتایی بە خیشەكە بهێنن، زۆرجار خیشاندن لە بەرپرسانەوە بەرانبەر بە رەشە هاووڵاتیان بە مەرگەساتی پێوەریی و بێمۆراڵی سیاسی كۆتایی دێت، بەڵام خیشكردنی دوو سەری زل و ئاستی باڵا و بڵند و بەرپرسیار، دوور نیە وەك مەسەلەی ژن و مێردەكەی لێنەیەت، كە ژنەكە هەموو ناوچە هەستیارەكان كۆنترۆڵ بكات و لە خێر و بێر و فەڕی ژیان ھاوسەر بێبەش بكات، پیاوەكەش بەپێی (ئانای باڵا Superego) بیر لە جودایی و جوداخوازیی نەكاتەوە!
سەدان نموونەی سیاسی و مێژوویی هەن كە لەسەر خیشی كەسێك یان دەوڵەتێك یان حكومەتێك، جەنگێكی چەند ساڵە بەرپابووبێت و پاشان تەڕ و وشك پێكەوە سوتابن. لەوانە ئیمپراتۆری رۆمانی دۆکلتیانۆس لەساڵی 306 ز، یوسف ستالین، سوڵتان مورادی چوارەمی عوسمانی، پاشاکانی چین لە کۆشکی حەرامکراودا، شا لویسی 14 خاوەنی تیۆری «من دەوڵەتم، دەوڵەت منم»، پاشاکانی میسری کۆن کە خۆیان بە خواوەند دەشوبھاند.. خودا لاماندات..
لە كوردەواریدا چەند زاراوەیەك هەن كە لێكچوی وشە و مەبەستی خیشەکەی ئێمەن، ئەوانیش (بوغزكردن، لوتكردن، جەڕاندن، شەیتاندن، قینكردن، رقكردن، لوتوپوت....و...)، جا ئێستا زۆربەی بەرپرسانی حزبی و حکومی لە کوردستاندا لە قۆناغی خیشاندن و ئەم زاراوانەدان!!
جارێكی تر دەڵێم هەرچەند ئێمە و ئێوە بمانەوێت بە چەند وشەیەك كرۆكی خیشكردن باس بكەین، ناتوانین، بەڵام رۆژانە لە دەیان كەس و لایەن و بەرپرس و دراوسێ و باخەوان و فرۆشیار و فیتەر و رۆنگۆڕەوە خیشاندنمان بەرانبەر دەكرێت، رەنگە زۆربەیان هەروەك گیزەی مێشوولە بە بنگوێماندا بێن و بڕۆن، بەڵام دووان لەمانە عاقیبەتەكەیان زۆر خراپ دەبێت، یەكەمتان پێدەڵێم كە خیشی ژنە لە مێردەكەی، دڵنیام دووەمیش خۆتان دەیزانن.
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بژاردەی گفتوگۆ بنەمای سەقامگیرییە
08:17 PM - 2026-08-24 -
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە
07:50 PM - 2026-08-24 -
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پیرۆزبایی ئەركی نوێ لە د.دڵپاك تاهیر دەكات
04:48 PM - 2026-08-24 -
ناوەندی دەرەوەی یەكێتی جەخت لەیەكخستنی تواناكانی رەوەندی كوردی دەكاتەوە
03:21 PM - 2026-08-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:15 PM - 2026-08-24 پەرەپێدانی خوێندنی ژیریی دەستکرد و پڕۆگرامە تەکنەلۆژییەکان بۆ زانکۆکانی کوردستان رادەگەیەنرێت
مەکتەبی سیاسی: یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی
07:35 PM - 2026-08-24
ئامادەکاری بۆ نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکرێت
04:51 PM - 2026-08-24
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
01:06 PM - 2026-08-24
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
12:09 PM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
جینۆسایدکردنی کورد و گرفتی چەمکناسی
بیروڕا 01:42 PM - 2026-08-24 -
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
جیهان 01:06 PM - 2026-08-24 -
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
کوردستان 12:09 PM - 2026-08-24 -
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
عیراق 10:57 AM - 2026-08-24 -
خـــــیش
بیروڕا 10:26 AM - 2026-08-24 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
کوردستان 10:13 AM - 2026-08-24 -
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:32 AM - 2026-08-24 -
ئەمڕۆ هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت
کوردستان 09:27 AM - 2026-08-24







دابەزێنە

