riklam

مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پیرۆزبایی ئەركی نوێ لە د.دڵپاك تاهیر دەكات

هەواڵ 04:48 PM - 2026-08-24
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، میدیاكارێكی دێرین بەسەر دەكاتەوە PUKMEDIA

مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، میدیاكارێكی دێرین بەسەر دەكاتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 لەچوارچێوەی سەردانەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری بۆ لای كەسایەتییە رووناكبیر و میدیاكارەكاندا كە لە قۆناغی جیاجیادا خزمەتی گەلەكەمان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یان كردووە، ئەمڕۆ 24ی 8ی 2026، وەفدیكی مەكتەب سەردانی میدیاكاری دێرینی كورد و یەكێتی، خاتوو د. دڵپاك تاهیر -ی كرد. 

 لە دیدارێكدا كە وەستا رەسوڵ لێپرسراوی ئەنجوومەنی پشتیوانی و حاجی مەسیفی لێپرسراوی پێشووی ئەنجوومەنەكە ئامادەی بەشێكی بوون، وەفدی مەكتەب ستایشی رۆڵی د. دڵپاك-ی لە كاروانی كاری میدیاییدا كرد و سڵاو و رێزی مەكتەب و هەڤاڵانی پێگەیاند.
  هەر لە دیدارەكەدا كە لە ئۆفیسی ئەنجوومەنی پشتیوانی بەڕێوەچوو، چەپكەگوڵی رێزو وەفاداری مەكتەبی پێشكەش كرا و پیرۆزبایی ئەركی نوێشی لێكرا كە پێی سپێردراوە و وەك جێگری لێپرسراوی ئەنجوومەنی پشتیوانی دەستنیشان كراوە. 

لە بەرامبەردا خاتوو د.دڵپاك تاهیر، سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی بۆ سەردانەكەی وەفدی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری دەربڕی و شانازی خۆی بەو رابردووە دووپات كردەوە كە میدیارێكی دێرینی یەكێتی بووە، داواشی كرد كە مەكتەب و بۆردەكانی هەماهەنگیی پێویست لەگەڵ ئەنجوومەنەكەیاندا بكەن و كارو چالاكییەكانی لە میدیاكانی یەكێتیدا رەنگبداتەوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket