riklam

لە چین خولی دووەمی یارییە جیهانییەکانی ڕۆبۆتەکان بەڕێوەدەچێت

جیهان 10:43 PM - 2026-08-24
خولی دووەمی یارییە جیهانییەکانی ڕۆبۆتە مرۆڤپەیکەرەکان میدیاکان

خولی دووەمی یارییە جیهانییەکانی ڕۆبۆتە مرۆڤپەیکەرەکان

لە شاری پەکینی پایتەختی چین، لە کەشێکی پڕ لە ڕکابەریدا، چالاکییەکانی خولی دووەمی یارییە جیهانییەکانی ڕۆبۆتە مرۆڤپەیکەرەکان بەڕێوەدەچێت و پێشکەوتووترین توانست و تەکنەلۆژیای ڕۆبۆتە مرۆڤپەیکەرەکان دەخرێتە روو.
 
لە میانەی ئەم خولەدا، پێشکەوتووترین توانست و تەکنەلۆژیای ڕۆبۆتە مرۆڤپەیکەرەکان خرایە ڕوو، ڕۆبۆتە بەشداربووەکان لە چەندین بواری جیاوازدا ڕکابەریی یەکتریان کرد، لەوانە: کێبڕکێی مستەکۆڵە لەناو گۆڕەپانی ململانێ، پێشبڕکێی خێرایی لە ڕاکردنی 100 مەتری، هاوکات نمایشکردنی لێهاتوویی لە جووڵە نەرم و ئاڵۆزەکانی وەرزشی تایچی.
 
ئەم یارییانە وەک گۆڕەپانێکی سەرەکی بۆ تاقیکردنەوەی خێرایی، هاوسەنگی و پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد لە جیهانی ڕۆبۆتە مۆدێرنەکاندا دادەنرێن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket