لە شەش پارێزگاى عیراق دژى دواکەوتنى مووچە خۆپیشاندان کرا
عیراق 11:51 PM - 2026-08-05
میدیاکان
خۆپیشانداندەرانی بەسرە
لە پارێزگاکانى بەغداد، کەرکووک، بەسرە، بابل، سەڵاحەدین، زیقار و
واست، مووچەخۆران و کارمەندان، دژى دواکەوتنى مووچەى مانگى تەمموز ڕژانە سەر
شەقامەکان و بە بەرزکردنەوەى چەندین پۆستەر، نیگەرانى خۆیان دەربڕى لە دواکەوتنى
مووچەکانیان بۆ ماوەى 45 ڕۆژ.
لە بەغداد هەزاران فەرمانبەر و مووچەخۆرى فەرمانگەکان لە گۆڕەپانى
تەحریر و بەردەم وەزارەتى کارەبا خۆپیشاندانیان کرد، داوایان لە حکومەت کرد هەرچى
زووە مووچەکانیان خەرج بکات.
وەزارەتى دارایی عیراق، بۆ دابینکردنى مووچەى مانگانە پێویستى بە حەوت
تریلیۆن و 800 ملیار دینارە، وزیرى داراییش داوای لە ئەنجوومەنى نوێنەران کردووە،
بانگهێشتى بکەن تاوەکو ڕوونکردنەوە لەبارەى قەیرانى دارایی و هۆکارى دواکەوتنى
مووچە بدات.
لەلایەکی دیکەوە،حکومەتى عیراق، سەرقاڵى تاوتوێکردنى چەند بژاردەیەکە
بۆ چارەسەرکردنى کیشەى کەمیى پارەى نەختینە، یەکێک لە بژاردەکانیش دەستکاریکردنى
میکانیزمى دابەشکردنى مووچەیە، بەجۆرێک ببێتە 40 بۆ 45 ڕۆژ لەبرى میکانیزمى
پەیڕەوکراوى ئێستا. ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەى فشارەکان لەسەر خەزێنەى گشتى و
گرەنتى بەردەوامى پابەندییە داراییەکان.
یەکێکى دیکە لە بژاردەکانى حکومەت، پەنابردنە بۆ
قەرزى ناوخۆیی و دەرەکى، بۆ ئەمەش چاوڕێى پەسەندکردنى یاساى قەرزکردنە لە
ئەنجوومەنى نوێنەران.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دابەشکردنى مووچەى مانگى تەمموز لە 27ـى تەمموزەوە
دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا پێنج وەزارەت و سێ دەستە، کە ژمارەى فەرمانبەرانیان
زیاتر لە یەک ملیۆن کەسە، مووچەیان وەرنەگرتووە و پێدەچێت بەشێکیان بکەوێتە
سەرەتاى هەفتەى داهاتوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەردا چەندین چالاکی ئاینی بەڕێوەدەچێت
09:19 AM - 2026-08-25 -
لە چین خولی دووەمی یارییە جیهانییەکانی ڕۆبۆتەکان بەڕێوەدەچێت
10:43 PM - 2026-08-24 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بژاردەی گفتوگۆ بنەمای سەقامگیرییە
08:17 PM - 2026-08-24 -
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە
07:50 PM - 2026-08-24
ئەمانەش ببینە
ئەمریکا سوریای لە لیستی تیرۆر دەرهێنا
10:52 PM - 2026-08-24
پەرەپێدانی خوێندنی ژیریی دەستکرد و پڕۆگرامە تەکنەلۆژییەکان بۆ زانکۆکانی کوردستان رادەگەیەنرێت
09:15 PM - 2026-08-24
مەکتەبی سیاسی: یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی
07:35 PM - 2026-08-24
ئامادەکاری بۆ نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکرێت
04:51 PM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
کاریگەریی لابردنی سفرەکان لەسەر دیناری عیراقی
بیروڕا 01:46 PM - 2026-08-24 -
جینۆسایدکردنی کورد و گرفتی چەمکناسی
بیروڕا 01:42 PM - 2026-08-24 -
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
جیهان 01:06 PM - 2026-08-24 -
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
کوردستان 12:09 PM - 2026-08-24 -
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
عیراق 10:57 AM - 2026-08-24 -
خـــــیش
بیروڕا 10:26 AM - 2026-08-24 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
کوردستان 10:13 AM - 2026-08-24 -
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:32 AM - 2026-08-24



.png)



دابەزێنە

