riklam

کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

کوردستان 11:17 AM - 2026-08-08
کۆسرەت رەسول عەلی ئەرشیف

کۆسرەت رەسول عەلی

یەکێتی

کۆسرەت رەسول عەلی بەبۆنەى 50هەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانى حزبەکە دەکات.

دەقى پەیامەکە:

برای بەڕێزم کاک محەمەدی حاجی مەحمود- سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

(٥٠)هەمین ساڵەی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە جەنابت و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان پیرۆز دەکەم، ئومێدی بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان خاوەن مێژوویەکی گەش و پڕ لە سەروەرییە، هاوشانی حزبە کوردستانییەکانی دیکە لە خەباتی شاخ و شار لەپێناو میللەتەکەمان تێکۆشاوە و قوربانی داوە، نیو سەدەیە بەردەوامە و ئومێد دەکەم لەپێناو یەکڕیزی ناوماڵی کورد و خزمەتکردنی میللەتەکەمان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان پێکەوە کاربکەن بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمان.

دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەتان پیرۆز بێت.

براتان
کۆسرەت رەسول عەلی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket