riklam

مەکتەبی سکرتارییەت ساڵح رەشید بەسەردەکاتەوە

کوردستان 03:16 PM - 2026-08-12
مەکتەبی سکرتارییەت ساڵح رەشید بەسەردەکاتەوە راگەیاندنی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

مەکتەبی سکرتارییەت ساڵح رەشید بەسەردەکاتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ڕۆژی 12ـی ئابی 2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی پێشمەرگەی پارتیزان و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ ساڵح رەشید محەمەد ساڵح ناسراو بە (ساڵح چۆرکی)یان کرد.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا، مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵ ساڵح چۆرکییان کۆڵییەوە و هیوای تەندروستییەکی جێگیر و تەمەندرێژییان بۆ خواست.

مەکتەبی سکرتارییەت بە ڕێز و شکۆوە مێژووی پڕ لە سەروەریی هەڤاڵ ساڵح چۆرکییان بەرز هەڵسەنگاند، وەک پێشمەرگەیەکی چاونەترس و گیانبەخش، کە لە هەموو قۆناغە سەختەکانی خەباتی چەکداریدا نەبەردانە و بێسڵکردنەوە لە سەنگەری پێشەوەی کۆڕی تێکۆشاندا بوو .

لەبەرامبەر ئەو ڕابردووە درەوشاوەیەشدا، سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانییان ئاڕاستە کرد.

لای خۆیەوە ، هەڤاڵ ساڵح چۆرکی سوپاس و پێزانینی قوڵی بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە شانازیی بە مێژووی خەبات و ڕێبازی ڕاستەڕێی یەکێتی و شۆڕشی نوێوە دەکات کە تێیدا بێوچان تێکۆشاوە لە پێناو ئازادی و سەربەستیی گەلەکەیدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket