مەڵبەندی دیراسات سیمینارێکی تایبەت بە زیرەکی دەستکرد پێشکەشدەکات
کوردستان 03:59 PM - 2026-08-12
تایبەت
سیمینارێکی تایبەت بە زیرەکی دەستکرد
ئەمڕۆ، چوارشەممە 12ی8ی2026، لە درێژەی زنجیرە سیمینارەكانی "ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیجی"ی مەڵبەندی دیراساتی گشتی (ی.ن.ك)، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د. یوسف گۆران) لێپرسراوی مەڵبەندی دیراسات و (د. ئومێد ڕەفیق) لێپرسراوی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیجی و (د. مۆفەق خالید) یاریدەدەری لێپرسراوی مەڵبەندی دیراسات بۆ كاروباری زانستی و ئەكادیمی، میوانداریی (د. هەڵگورد سەرهەنگ) مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی بواری ژیری دەستكرد كرا، بۆ پێشكەشكردنی بابەتێك لەبارەی (ڕۆڵی ژیریی دەستكرد لە نووسینی توێژینەوە)دا.
لە بەشێكی سیمینارەكەدا، كە بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت، (د. هەڵگورد) بە وردی تیشكی خستە سەر قۆناغەكانی مێژووی سەرهەڵدان و پەرەسەندنی تەكنەلۆژیا و ژیریی دەستكرد (AI) پاشان، باسی لە گرنگی و كاریگەرییەكانی ژیریی دەستكرد لە ژیانی ڕۆژانەماندا كرد، بەجۆرێك لەم ڕۆژگارەدا تەكنەلۆژیا و ژیریی دەستكرد بە شێوەیەكی بەرفراوان ڕۆچووەتە ناو دامودەزگا و دامەزراوە هەمەجۆرەكانەوە لە هەموو بوارەكانی كارگێڕی و سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و زانستی.
لە تەوەرێكی دیكەدا، بە شێوەیەكی تیۆری و پراكتیكی، چۆنیەتی مامەڵەكردن و گەڕانی دروست لەنێو ئامرازەكانی ژیریی دەستكرد و شێوازی دروستكردنی فۆڕمی ڕاپرسی ڕوون كرایەوە و دواتر دەرگا بۆ گفتوگۆ و پرسیار و سەرنجی توێژەران و ئەكادیمیستانی بەشداربوو كرایەوە، كە لەلایەن پێشكەشكاری سیمینارەكەوە وەڵامی پێویست دەدرانەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بژاردەی گفتوگۆ بنەمای سەقامگیرییە
08:17 PM - 2026-08-24 -
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە
07:50 PM - 2026-08-24 -
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پیرۆزبایی ئەركی نوێ لە د.دڵپاك تاهیر دەكات
04:48 PM - 2026-08-24 -
ناوەندی دەرەوەی یەكێتی جەخت لەیەكخستنی تواناكانی رەوەندی كوردی دەكاتەوە
03:21 PM - 2026-08-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:15 PM - 2026-08-24 پەرەپێدانی خوێندنی ژیریی دەستکرد و پڕۆگرامە تەکنەلۆژییەکان بۆ زانکۆکانی کوردستان رادەگەیەنرێت
مەکتەبی سیاسی: یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی
07:35 PM - 2026-08-24
ئامادەکاری بۆ نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکرێت
04:51 PM - 2026-08-24
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
01:06 PM - 2026-08-24
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
12:09 PM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
جینۆسایدکردنی کورد و گرفتی چەمکناسی
بیروڕا 01:42 PM - 2026-08-24 -
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
جیهان 01:06 PM - 2026-08-24 -
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
کوردستان 12:09 PM - 2026-08-24 -
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
عیراق 10:57 AM - 2026-08-24 -
خـــــیش
بیروڕا 10:26 AM - 2026-08-24 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
کوردستان 10:13 AM - 2026-08-24 -
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:32 AM - 2026-08-24 -
ئەمڕۆ هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت
کوردستان 09:27 AM - 2026-08-24







دابەزێنە

