riklam

مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە

ی ن ک 03:20 PM - 2026-08-24
سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (رزگار کەمال ساڵح) نوسینگەی رۆژنامەوانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (رزگار کەمال ساڵح)

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی 24ـی ئابی 2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (رزگار کەمال ساڵح)یان کرد.

لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت بە شکۆوە ڕۆڵی جوامێرانەی هەڤاڵ رزگاریان بەرز هەڵسەنگاند،کە وەک پێشمەرگەیەکی بەورە و قارەمان ، کە هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریدا بووە.

هاوکات پەیام و سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانییان ئاڕاستە کرد و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست.

لای خۆیەوە، هەڤاڵ رزگار کەمال وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە، دووپاتی کردەوە وەک پێشمەرگەی گەل و یەکێتی، درێژەپێدەری ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان دەبێت ، بۆ پارێزگاری لە خاک و نیشتمان .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket