riklam

لەساڵی نوێوە زمانی کوردی دەچێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنی سوریاوە

کوردستان 06:27 PM - 2026-08-25
خوێندن بە زمانی کوردی سانا

خوێندن بە زمانی کوردی

خوێندن بە زمانی کوردی لە ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 وە دەچێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنی سوریا و هەفتانە دوو بەشە وانە لەناوچە کوردییەکان دەخوێندرێت.

بەپێی ماڵپەڕی هەواڵەکانی سوریا ناسراو بە سانا، سەنتەری نیشتمانیی بۆ گەشەپێدانی پرۆگرامەکانی پەروەردە بۆ ماوەی شەش مانگ پرۆگرامی زمانی کوردی بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندن ئامادە کردووە و بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027، خوێندن بە زمانی کوردی دەستپێدەکات.

هاوکات، محەمەد عەبدولرەحمان تەرکو وەزیری پەروەردە و خوێندنی سوریا، رایگەیاند: خوێندن بە زمانی کوردی چەندین ناوچە دەگرێتەوە کە پێکهاتەی کوردی تێدایە لە ناویشیاندا رۆژهەڵاتی سوریا، واتە رۆژئاڤا.

هەر بەپێی ماڵپەڕی سانا، هەفتانە دووبەشە وانە بە زمانی کوردی دەخوێندرێت و ئارەزوومەندانەیە.

 ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 20ی8ی2026، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لە یادی دامەزراندنی شاری قامیشلو لەپەیامێکیدا رایگەیاند: پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوە کوردییەکان لەگەڵ دەوڵەتی سوریادا بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و لە سوریای نوێدا منداڵان بە زمانی دایکیان دەدوێن.

وتیشی: دامەزراوە سەربازی، ئیداری و ئابوورییەکان بە هەوڵ، رەنج و ماندووبوونێکی زۆر دروستکراون بە خوێنی شەهیدان، ئەمە دەستکەوتی ئێمەیە، دەستکەوتی شۆڕشەکەمانە، گەلەکەمانە و داوا لە هاوڵاتییان دەکەم بە تەواوی پشتیوانی لە دامەزراوەکان و ئەو ئیدارە نوێیانە بکەن کە لە ئێستادا ناوچەکە بەڕێوەدەبەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket