riklam

لەسەرەتای جەنگی ئێرانەوە 68 ڕووداو لە ئاوەکانی کەنداو تۆمارکراوە

جیهان 05:27 PM - 2026-08-25
کەشتییەکى تایلاند کە بە مووشەکێک لە ئاوەکانى گەرووى هورمز پێکراوە میدیاکان

کەشتییەکى تایلاند کە بە مووشەکێک لە ئاوەکانى گەرووى هورمز پێکراوە

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریایی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی 6 مانگی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێراندا، 68 ڕووداو لە ئاوەکانی کەنداو و دەوروبەریدا تۆمارکراون و تێیاندا 20 دەریاوان یان کارمەندی بەندەرەکان کوژراون، 35 کەس برینداربوون و کەسێکیش بێسەروشوێن بووە.

بەپێی ئامارەکان، لە سەرەتای جەنگدا لە کۆتایی مانگی شوباتەوە تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیران لە هەر 2.3 ڕۆژێکدا ڕووداوێک تۆمارکراوە کە بووەتە هۆی کوژرانی 16 کەس و برینداربوونی 19 کەس. دواتر بە بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی ئاشتی تا 7ی تمووز ڕێژەکە بۆ نیوە دابەزی و بووە یەک ڕووداو لە هەر 4.6 ڕۆژێکدا، بەڵام لە کاتی هەرەسهێنانی گفتوگۆکانەوە ڕێژەکە گەڕاوەتەوە ئاستی پێشوو و لە هەر 2.8 ڕۆژێکدا ڕووداوێک تۆمارکراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرهەڵدانی ئاڵۆزی و جەنگ لە دەریای کەنداو کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر جوڵەی بازرگانیی جیهانی و ئاسایشی گواستنەوە دەریاییەکان دروستکردووە، بەتایبەت بەهۆی ئامانجگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییەکانی گواستنەوەی بار بە ئاڵای وڵاتانی جیاوازەوە، کە ئەمەش ڕێکخراوە دەریاییە نێودەوڵەتییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket