سەبارەت بە دۆخی ئابووری داوای رووماڵی بەرپرسیارانە لە دەزگاکانى راگەیاندن دەکرێت
عیراق 12:12 PM - 2026-10-10
شفق نيوز
لۆگۆى دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانى عیراق
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانى عیراق، فەرمانێكی سەبارەت بە
ڕووماڵكردنی بەرپرسیارانە لە پێشهاتە ئابوورییەكان و دەستكاریكردنی نرخی ئاڵوگۆڕی
دراو، بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 10ى10ى2026 دەستەی
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانى عیراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: بە پشتبەستن بەو
دەسەڵاتانەی بە دەستەكە دراوە بەپێی فەرمانی ژمارە (65)ی ساڵی 2004، وەك ئەوەی بە
فەرمانی ژمارە (100) هەموار كراوەتەوە و ڕێسا كارپێكراوەكان و بە لەبەرچاوگرتنی
ئەو دۆخە ئابورییە ناسكەی عیراق و هەرێم تووشی دەبن، هەروەها ئەو بەرژەوەندییە
بەرفراوان و نیگەرانییە ڕەوایەی گشتیی لە دەوری بڕیاری دەستكاریكردنی نرخی
ئاڵوگۆڕ، دەستەكە جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی دامەزراوە میدیاییەكان دەكاتەوە لە
گەیاندنی ڕاستییەكان و هۆشیاری گشتی بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتیان بۆ تێپەڕاندنی ئەم
قۆناغە، دەستەكە داوای كرد وردبینی لە هەموو زانیارییە بڵاوكراوەكان و
پەخشكراوەكاندا سەبارەت بە نرخی ئاڵوگۆڕ و بازاڕەكان و مووچەكان، پشتڕاستكردنەوەی
زانیارییەكان لەگەڵ سەرچاوە پەیوەندیدارەكان پێش بڵاوكردنەوە، خستنەڕووی بڕیارەكە،
هۆكارەكانی، بەدیلەكانی و كاریگەرییەكانی بە شێوەیەكی هاوسەنگ، و بە ڕوونی
جیاكردنەوەی ڕاستییەكان لە بۆچوون و دید لەكاتی میوانداریكردنی شیكاران و پسپۆڕان.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە دووركەوتنەوە لە مانشێتە هەستیارەكان و
دووركەوتنەوە لە هەردوو زیادەڕەوی و كەمكردنەوەی دۆخەكە، چونكە ئەمانە دەتوانن
متمانەی گشتی تێكبدەن، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی جیاكردنەوەی، لەسەر بنەمای
زانیاریی متمانەپێكراو، لە نێوان هەڵاوسانی نرخەكان كە پەیوەندییان بە
دەستكاریكردنی نرخی ئاڵوگۆڕەوە هەیە و ئەوانەی لە ئەنجامی ئیستغلالكردن و
گەمژەییەكانەوە دروستدەبێت دەرەنجامەكان.
روونیكردەوە : كە ئەوانەی پێشوو پێشێلی مافی گەرەنتیكراوی
دامەزراوەكان ناكەن بۆ ڕەخنەی بابەتیانە و گفتوگۆكردن لەسەر سیاسەتە ئابوورییەكان
و گەیاندنی دەنگی هاووڵاتی بۆ بڕیاردەران.
ئاماژەی بەوەشكرد، وتاری بەرپرسیارانە لەم جۆرە بارودۆخانەدا
پشتگیرییەكە بۆ هەردوو هاووڵاتی و میللەت و دەسەڵات پشت بە پیشەییبوون و ویژدانی
نیشتمانی ئێوە دەبەستێت بۆ ئەوەی یارمەتیدەرمان بێت لە گەشتكردن بەم قۆناغەدا بۆ
سەلامەتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە
10:03 PM - 2026-11-11 -
یادی جیهانیی ژمێریاران لە سلێمانی بەرز ڕاگیرا
09:51 PM - 2026-11-11 -
شارەوانیی سلێمانی دوو هۆڵی بۆنەکان بێبەرانبەر دەخاتە خزمەت هاووڵاتیان
08:23 PM - 2026-11-11 -
دیموکراتەکانی ئەمریکا نەیانتوانی وەزیری جەنگ لە پۆستەکەی دووربخەنەوە
05:42 PM - 2026-11-11
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار: ئاسایشی ئاوی عیراق بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیری ناوچەکە
07:28 PM - 2026-11-11
لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر خێراتر دەکرێت و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن
04:19 PM - 2026-11-11
مەڵبەندی دیراسات و پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن
03:59 PM - 2026-11-11
پڕۆژەیەكی گرنگی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
01:58 PM - 2026-11-11
زۆرترین خوێنراو
-
مەڵبەندی دیراسات و پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن
کوردستان 03:59 PM - 2026-11-11 -
روسیا و ئۆکراین لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان رێککەوتن
جیهان 03:05 PM - 2026-11-11 -
پڕۆژەیەكی گرنگی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
کوردستان 01:58 PM - 2026-11-11 -
نەنکم هاجەر؛ شکۆیەک لە سێبەری ستەمدا
بیروڕا 01:30 PM - 2026-11-11 -
نزار ئامێدى چاوی بە ئەردۆغان و گۆتێرێس دەکەوێت
عیراق 01:10 PM - 2026-11-11 -
هەرێمی سور
بیروڕا 11:14 AM - 2026-11-11 -
ئەمڕۆ كۆتایی بهدابهشكردنی مووچهی مانگی 10 دێت
کوردستان 10:45 AM - 2026-11-11 -
16 ساڵ لەمەوبەر مام جەلال بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرایەوە
کوردستان 09:26 AM - 2026-11-11



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

