شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی مەڵبەندی سلێمانی دەکات
کوردستان 01:00 PM - 2026-10-10
نوسینگەى راگەیاندن
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
ئەمڕۆ شەممە 10ی تەشرینی یەکەمی 2026، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا،
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
سەردانی مەڵبەندی (1)ی سلێمانی کرد و لەلایەن هەڤاڵ سەرکەوت زەکی ئەندامی
مەکتەبی سیاسی، سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ و ئەندامانی
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی مەڵبەندە و بەگەرمیی پێشوازی لێکرا.
لەدیدارێکدا، تیشکخرایەسەر رۆڵی دامەزراوە و ئۆرگانە جیاجیاکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەماهەنگی بەردەوام، بۆ بەدیهێنانی ئامانج و
جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی یەکێتی، هاوکات باس لە گۆڕانکارییەکانی ناو ئۆرگانەکانی
حزب و شێوازی پەرەپێدانی ئۆرگانەکان و گەشەپێدانی ئەرک و هەڵسوڕانی هەڤاڵان. لەو
بارەیەوە هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن جەختی لەسەر بایەخی گۆڕانکارییەکان کردەوە
بەجۆرێک کە وەڵامدەرەوەی ئەم قۆناغەی کاری حزبی بن، هاوکات ستایشی تێکۆشانی تەواوی
کادرانی مەڵبەندی کرد کە لەقۆناغی رابردوودا رۆڵی بەرچاویان هەبووە لەسەرخستنی
بەرنامە و پلانە نیشتمانییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تەئکیدیکردەوە لەسەر
بەگەڕخستنی توانای ئەو هەڤاڵانە و سوود وەرگرتن لە ئەزموونیان لە خەباتی
رێکخراوەییدا.
هەروەک شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، پشتیوانی خۆی و ئەنجومەنی پاراستنی
بەرژەوەندییە باڵاکانی بۆ سەرخستنی کارەکانی مەڵبەند دووپاتکردنەوە و ئەوەی
خستەڕوو کە بینا و هۆڵی کۆبوونەوە و تەواوی بەشەکانی ئەنجومەن کراوەن لە بەردەم
کار و چالاکییەکانی هەڤاڵانی مەڵبەنددا.
لەبەرامبەردا هەڤاڵ سەرکەوت زەکی و هەڤاڵانی مەڵبەند سوپاسی
پشتیوانییە هەمیشەییەکانی لێپرسراوی ئەنجومەنیان کرد بۆ مەڵبەندی سلێمانی
و سەرجەم ئۆرگانەکانی دیکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە
10:03 PM - 2026-11-11 -
یادی جیهانیی ژمێریاران لە سلێمانی بەرز ڕاگیرا
09:51 PM - 2026-11-11 -
شارەوانیی سلێمانی دوو هۆڵی بۆنەکان بێبەرانبەر دەخاتە خزمەت هاووڵاتیان
08:23 PM - 2026-11-11 -
دیموکراتەکانی ئەمریکا نەیانتوانی وەزیری جەنگ لە پۆستەکەی دووربخەنەوە
05:42 PM - 2026-11-11
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار: ئاسایشی ئاوی عیراق بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیری ناوچەکە
07:28 PM - 2026-11-11
لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر خێراتر دەکرێت و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن
04:19 PM - 2026-11-11
مەڵبەندی دیراسات و پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن
03:59 PM - 2026-11-11
پڕۆژەیەكی گرنگی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
01:58 PM - 2026-11-11
زۆرترین خوێنراو
-
مەڵبەندی دیراسات و پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن
کوردستان 03:59 PM - 2026-11-11 -
روسیا و ئۆکراین لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان رێککەوتن
جیهان 03:05 PM - 2026-11-11 -
پڕۆژەیەكی گرنگی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
کوردستان 01:58 PM - 2026-11-11 -
نەنکم هاجەر؛ شکۆیەک لە سێبەری ستەمدا
بیروڕا 01:30 PM - 2026-11-11 -
نزار ئامێدى چاوی بە ئەردۆغان و گۆتێرێس دەکەوێت
عیراق 01:10 PM - 2026-11-11 -
هەرێمی سور
بیروڕا 11:14 AM - 2026-11-11 -
ئەمڕۆ كۆتایی بهدابهشكردنی مووچهی مانگی 10 دێت
کوردستان 10:45 AM - 2026-11-11 -
16 ساڵ لەمەوبەر مام جەلال بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرایەوە
کوردستان 09:26 AM - 2026-11-11



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

