riklam

بریندار و کوژراوانی هێرشەکەی فرۆکەخانەی ریاز 300 کەسی تێپەڕاند

جیهان 09:16 AM - 2026-10-11
دیمەنی کاتی هێرشەکە ئاژانسەکان

دیمەنی کاتی هێرشەکە

بەهۆی هێرشەکەی دوێنێی حوسییەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ریاز لە سعودیە، ئاشکرابووە کە ژمارەی کوژراو و بریندار 300 کەسی تێپەڕاندووە.

بەپێی زانیاری ئاژانسە جیهانییەکان، راگەیەندراوە: پاش ئەوەی دوێنێ بە چەند موشەکێکی بالیستیکی هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ریاز لە سعودیە،  ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن لانیکەم 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 309 کەسی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات، دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعودیەش روونیکردەوە، هێرشەکە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە ڕوویداوە و لە نێو کوژراوەکاندا چوار هاووڵاتیی سعودی، دوو بەنگلادیشی، و هاووڵاتیانی وڵاتانی ئەمریکا، ئوردن، فەلەستین، سوریا، سودان و میسر هەن.

ئاماژە بەوەش دەکات: سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە کە خزمەت بە هەشت ملیۆن هاووڵاتی دەکات، بە تەواوی راگیراون و ئاڕاستەی فڕۆکەکان گۆڕاون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket