بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا داوای پشكنینی پێشوەختە دەكات
کوردستان 11:35 AM - 2026-10-11
PUKMEDIA
دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا
دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، جەخت لەسەر گرنگیی پشكنینی پێشوەختە دەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: شێرپەنجەی مەمك یەكسان نییە بەمردن و داوا لەخانمان دەكەین پشكنینی پێشوەختە بكەن، چونكە تێچووی چارەسەری قۆناغە سەرەتاییەكان زۆر كەمەو چاكبوونەوەشی 100% ە.
نەخۆشخانەی هیوا چالاكییەكی تایبەتی بۆ ئەوكەسانە رێكخست كە لەنەخۆشی شێرپەنجە چاكبوونەتەوە و دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: شێرپەنجەی مەمك و سەرجەم شێرپەنجەكانی دیكە یەكسان نین بەمردن، بەڵام داوا لەخانمان دەكەین پشكنینی پێشوەختە بكەن، ئەو پشكنینەش لەسەنتەری نەخۆشییەكانی مەمك لە نەخۆشخانەی شار بێبەرامبەر دەكرێت.
وتیشی: راستە شێرپەنجەی مەمك باوترین جۆری شێرپەنجەیە و ساڵانە 20% ی حاڵەتەكان شێرپەنجە لەنەخۆشخانەكەمان شێرپەنجەی مەمكن، بەڵام گەر زوو دەستنیشان بكرێت چارەسەری ئاسانە، ئێستاش بەهۆی بەرزبوونەوەی هۆشیاریی خانمانەوە زۆربەی حاڵەتەكانی شێرپەنجەی مەمك كە دێنە نەخۆشخانەكەمان لە قۆناغەكانی سەرەتادان و چارەسەریان ئاسانترە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا راشیگەیاند: تێچووی چارەسەری قۆناغی یەكەمی شێرپەنجە نزیكەی 60 هەزار دیناری عیراقییە و چاكبوونەوەشی 100% ە، بەڵام هەمان توشبوو ئەگەر لە قۆناغێكی پێشكەوتووی نەخۆشییەكەدا بێت پێویستی بە نەشتەرگەرییەو تێچووی چارەسەرەكەی زۆرە، بۆیە داوا لە خانمان دەكەم پشكنین بكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە
10:03 PM - 2026-11-11 -
یادی جیهانیی ژمێریاران لە سلێمانی بەرز ڕاگیرا
09:51 PM - 2026-11-11 -
شارەوانیی سلێمانی دوو هۆڵی بۆنەکان بێبەرانبەر دەخاتە خزمەت هاووڵاتیان
08:23 PM - 2026-11-11 -
دیموکراتەکانی ئەمریکا نەیانتوانی وەزیری جەنگ لە پۆستەکەی دووربخەنەوە
05:42 PM - 2026-11-11
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار: ئاسایشی ئاوی عیراق بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیری ناوچەکە
07:28 PM - 2026-11-11
لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر خێراتر دەکرێت و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن
04:19 PM - 2026-11-11
مەڵبەندی دیراسات و پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن
03:59 PM - 2026-11-11
پڕۆژەیەكی گرنگی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
01:58 PM - 2026-11-11
زۆرترین خوێنراو
-
مەڵبەندی دیراسات و پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن
کوردستان 03:59 PM - 2026-11-11 -
روسیا و ئۆکراین لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان رێککەوتن
جیهان 03:05 PM - 2026-11-11 -
پڕۆژەیەكی گرنگی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
کوردستان 01:58 PM - 2026-11-11 -
نەنکم هاجەر؛ شکۆیەک لە سێبەری ستەمدا
بیروڕا 01:30 PM - 2026-11-11 -
نزار ئامێدى چاوی بە ئەردۆغان و گۆتێرێس دەکەوێت
عیراق 01:10 PM - 2026-11-11 -
هەرێمی سور
بیروڕا 11:14 AM - 2026-11-11 -
ئەمڕۆ كۆتایی بهدابهشكردنی مووچهی مانگی 10 دێت
کوردستان 10:45 AM - 2026-11-11 -
16 ساڵ لەمەوبەر مام جەلال بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرایەوە
کوردستان 09:26 AM - 2026-11-11



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

