قوباد تاڵەبانی: پشتیوانی لە پڕۆژە داهێنەرانەكانی زانكۆی كۆیە دەكەین
کوردستان 01:59 PM - 2026-10-11
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی، بەردی بناغەی پاركی"بەردی بناغە"ی لە زانكۆی كۆیە دانا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران سەردانی قەزای كۆیەی كرد و لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەیدا زانكۆی كۆیەی بەسەركردەوە و لەگەڵ سەرۆك و ئەنجومەنی زانكۆ كۆبووەوە.
لە دەستپێكی سەردانەكەیدا قوباد تاڵەبانی، بەردی بناغەی پاركی"بەردی بناغە"ی لە هەواری زانكۆی كۆیە دانا كە بەبۆنەی یادی 23 ساڵەی دامەزراندنی زانكۆكە بە هاوكاری دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی دروست دەكرێت.
دواتر جێگری سەرۆكوەزیران لەگەڵ سەرۆك و ئەنجومەنی زانكۆكە كۆبووەوە. سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیە سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەكانی قوباد تاڵەبانیان كرد بۆ پێشخستنی زانكۆكە و بە تایبەتیش كە لەم دوایانەدا پاسی كارەبایی بۆ زانكۆ دابین كردوە.
قوباد تاڵەبانیش لە كۆبوونەوەكەدا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی هەر كاتێك سەردانی زانكۆی كۆیە دەكات گۆڕانكاری و پێشكەوتنی نوێ دەبینێت. دەستخۆشیشی لە سەرۆكایەتی زانكۆ و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆكە كرد بۆ داهێنان و هەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ خزمەتكردنی ژینگە. داواشیكرد ئەو پڕۆژانەی هەیانە لە بوارەكانی ریسایكلین و بەكارهێنانی وزەی پاك و دابینكردنی كارەبا لە وزەی خۆر، زیاتر پەرەی پێ بدەن بۆ ئەوەی لە شارەكانی دیكەی كوردستان و عيراق سوودی لێ وەربگیرێت.
بەڵێنیشی پێدان بۆ لەمەودواش پشتیوانی هەموو هەوڵێك دەكات بۆ پێشخستنی زیاتری زانكۆی كۆیە، بە تایبەتیش پشتگیری لە پڕۆژە داهێنەرانەكانیان دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە
10:03 PM - 2026-11-11 -
یادی جیهانیی ژمێریاران لە سلێمانی بەرز ڕاگیرا
09:51 PM - 2026-11-11 -
شارەوانیی سلێمانی دوو هۆڵی بۆنەکان بێبەرانبەر دەخاتە خزمەت هاووڵاتیان
08:23 PM - 2026-11-11 -
دیموکراتەکانی ئەمریکا نەیانتوانی وەزیری جەنگ لە پۆستەکەی دووربخەنەوە
05:42 PM - 2026-11-11
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار: ئاسایشی ئاوی عیراق بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیری ناوچەکە
07:28 PM - 2026-11-11
لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر خێراتر دەکرێت و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن
04:19 PM - 2026-11-11
مەڵبەندی دیراسات و پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن
03:59 PM - 2026-11-11
پڕۆژەیەكی گرنگی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
01:58 PM - 2026-11-11
زۆرترین خوێنراو
-
مەڵبەندی دیراسات و پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن
کوردستان 03:59 PM - 2026-11-11 -
روسیا و ئۆکراین لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان رێککەوتن
جیهان 03:05 PM - 2026-11-11 -
پڕۆژەیەكی گرنگی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
کوردستان 01:58 PM - 2026-11-11 -
نەنکم هاجەر؛ شکۆیەک لە سێبەری ستەمدا
بیروڕا 01:30 PM - 2026-11-11 -
نزار ئامێدى چاوی بە ئەردۆغان و گۆتێرێس دەکەوێت
عیراق 01:10 PM - 2026-11-11 -
هەرێمی سور
بیروڕا 11:14 AM - 2026-11-11 -
ئەمڕۆ كۆتایی بهدابهشكردنی مووچهی مانگی 10 دێت
کوردستان 10:45 AM - 2026-11-11 -
16 ساڵ لەمەوبەر مام جەلال بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرایەوە
کوردستان 09:26 AM - 2026-11-11



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

