سەرۆکی کۆمار بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکات
عیراق 09:28 AM - 2026-10-25
سەرۆکایەتی کۆمار
بەشێکی کۆبونەوەکە
نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار، رۆژی شەممە، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەشداری لە 40ەمین کۆبوونەوەی خولیی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کرد، کە لەلایەن عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیران لە کۆشکی حکومەت میوانداری کرا، لە کۆبوونەوەکەدا، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرکردەکانی هاوپەیمانی لە هێزە نیشتمانییەکانی عێراق بەشدار بوون.
هاوپەیمانییەکە تاوتوێی پێشهاتە ئەمنی و سەربازییە ناوخۆیی و ناوچەییەکانی کرد، جەختیان لەسەر پێویستی پێدانی ئەوپەڕی گرنگی بەم بابەتانە کردەوە بە لەبەرچاوگرتنی کەشوهەوای پشێوی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هەروەها داوایان لە هەموو لایەک کرد پابەندبن بەو سیاسەت و حیکمەتانەی کە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری وڵات جێبەجێ دەکرێن.
هاوپەیمانییەکە دووپاتی کردەوە کە مافی خۆپیشاندان و دەربڕینی بیروڕا لەڕووی دەستوورییەوە مسۆگەرە. داوای دابینکردنی پاراستن بۆ خۆپیشاندەران بکرێت و گوێ لە داواکارییە ڕەواکانیان بگیرێت، هاوکات جەختی لەسەر گرنگی پابەندبوون بە دەستوور و یاسا کردەوە، هەروەها دوورکەوتنەوە لە هەر کارێک کە مەترسی لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیان دروست بکات، زیان بە موڵکی گشتی بگەیەنێت، یان ڕێگاوبانەکان دابخات.
هاوپەیمانییەکە تاوتوێی ڕەشنووسی یاسای بودجەی کرد و جەختی لەسەر گرنگی پەسەندکردنی کردەوە لە ماوەی دیاریکراوی دەستووردا. جەختی لەسەر پێویستی دابەشکردنی داهات بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کردەوە، ئەولەویەت بەو پڕۆژە و بەرنامانە بدرێت کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە پێداویستییەکانی ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە، بەمەش گەرەنتی ژیانێکی شکۆمەندانەیان بۆ دەکرێت.
هاوپەیمانییەکە هەروەها ستایشی هەنگاوەکانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نیشتمانی و فراوانکردنی ڕێڕەوی هەناردەکردنی نەوت، کە سەقامگیری ئابووری پتەوتر بکات و ئاسایشی نیشتمانی عێراق بپارێزێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دادی فیدراڵی جەخت لە گەڕاندنەوەی مافی فەیلییەکان دەکاتەوە
04:07 PM - 2026-10-25 -
پێشێلكاریی مافی ژنان لەسووریا زیادی كردووە
01:24 PM - 2026-10-25 -
ئهمریكا.. چهكدارێك 12 كهس بریندار دهكات
10:18 AM - 2026-10-25 -
سەرۆکی کۆمار بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکات
09:28 AM - 2026-10-25
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:21 PM - 2026-10-25 دیلان غەفور: بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکانی عیراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
لە سلێمانی بەهۆی پابەندنەبونەوە 18 شوێنی وەرزشی سزادراون و پێنج شوێنیش داخراون
03:00 PM - 2026-10-25
سەرۆککۆمار جەخت لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی هێزە چەکدارەکان دەکاتەوە
02:34 PM - 2026-10-25
وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10 كرد
12:17 PM - 2026-10-25
وتهبێژی بانكی ناوهندی: دۆلار دهگاته عیراق و نرخهكهی دادهبهزێت
09:20 AM - 2026-10-25
زۆرترین خوێنراو
-
جوانییەک بۆ چاو، بەهایەک بۆ ژیان
بیروڕا 12:47 PM - 2026-10-25 -
وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10 كرد
عیراق 12:17 PM - 2026-10-25 -
ئهمریكا.. چهكدارێك 12 كهس بریندار دهكات
جیهان 10:18 AM - 2026-10-25 -
سوپاسنامەیەك لە جەمال غەمبارەوە لەبری بنەماڵەی هونەرمەندی كۆچكردوو شەماڵ عومەر
پرسەنامە 10:07 AM - 2026-10-25 -
سەرۆکی کۆمار بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکات
عیراق 09:28 AM - 2026-10-25 -
وتهبێژی بانكی ناوهندی: دۆلار دهگاته عیراق و نرخهكهی دادهبهزێت
عیراق 09:20 AM - 2026-10-25 -
هاوخەمى بۆردی راگەیاندنی یەکێتی بۆ کۆچى دوایى ئەحمەد حەمید
پرسەنامە 08:48 PM - 2026-10-24 -
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی ئەحمەد حەمید
پرسەنامە 08:34 PM - 2026-10-24



.webp)


.png)
دابەزێنە

