riklam

لە سلێمانی بەهۆی پابەندنەبونەوە 18 شوێنی وەرزشی سزادراون و پێنج شوێنیش داخراون

کوردستان 03:00 PM - 2026-10-25
 لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنە وەرزشییەکان بەسەردەکاتەوە قائیمقامیەتی سلێمانی

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنە وەرزشییەکان بەسەردەکاتەوە

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری چاودێری کردنی شوێنە وەرزشییەکانی سلێمانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە مانگی ئەیلولدا بەهۆی پابەندنەبونەوە 18 شوێنی وەرزشی سزادراون و پێنج شوێنیش داخراون.

 بەپێی راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، لیژنەی چاودێری تەندروستی و شوێنە وەرزشییەکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە مانگی ئەیلولی رابردوودا،125 سەردانی مەیدانی و بەدواداچوونیان بۆ شوێنە وەرزشییەکان کردووە.

دەشڵێت: لە سەردانەکاندا 18 پسوڵەی سەرپێچیکردن بۆ ئەو شوێنانە تۆمار کراون کە پابەندی مەرج و ڕێنماییەکان نەبوون، هەروەها 16 شوێن ئاگادارکردنەوەیان ئاڕاستە کراوە تا لە ماوەیەکی دیاریکراودا گرفت و کەموکورتییەکان چارەسەر بکەن.

 قائیمقامیەتی سلێمانی، لە بارەی ئاماری داخستنیشەوە، رایگەیاندووە:  پێنج شوێنی وەرزشی بەهۆی پابەندنەبوون و پەیڕەونەکردنی مەرجە تەندروستییەکانەوە داخراون.

لە کۆتایشدا، قائیمقامییەتی سلێمانی جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامی سەردان و بەدواداچوونە مەیدانییەکانیان، تاوەکو هەموو شوێنە وەرزشییەکان بە تەواوی پابەندی مەرجە تەندروستی و یاساییەکان بن و بەدوور بن لە هەر سەرپێچییەک کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی وەرزشوانان و هاووڵاتییان دروست بکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket