riklam

پێشێلكاریی مافی ژنان لەسووریا زیادی كردووە

جیهان 01:24 PM - 2026-10-25
ژنانی لەسووریا ميدياكان

ژنانی لەسووریا

سووریا

ئینستیتوتی نێودەوڵەتی ئازادی ئایینی رایدەگەیەنێت: لەدوای رووخانی رژێمی ئەسەد لە سووریا، رفاندن و بێسەروشوێنكردنی ژنان و كچانی كەمینە ئایینیەكان زیادی كردووە.

 ئینستیتوتی نێودەوڵەتی ئازادی ئایینی لەڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد: لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، پێشێلكاری و رفاندن و بێسەروشوێنكردنی ژنان و كچانی كەمینە ئایینیەكان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووەو زۆربەی ئەم پێشێلكاریی و رفاندنانەش ژنانی كۆمەڵگەی عەلەوییەكانی لە سووریا كردوەتە ئامانج.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بنەمای راپۆرتەكەی ئینستیتوتی نێودەوڵەتی ئازادی ئاینی لەسەر شیكاریی دەیان راپۆرتی رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ و بەڵگەنامەی نەتەوە یەكگرتووەكانە، كە لە نێوان ساڵانی 2025 بۆ 2026 بڵاوكراونەتەوە.

جێی ئاماژەیە، سوریا لە قۆناغێكی راگوزەردایەو رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان لە سەرهەڵدانی هەڕەشە ئاینییەكان و نەبوونی پاراستنی پێویست بۆ كەمینەكان دەردەبڕن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket