riklam

سوپاسنامەیەك لە جەمال غەمبارەوە لەبری بنەماڵەی هونەرمەندی كۆچكردوو شەماڵ عومەر

پرسەنامە 10:07 AM - 2026-10-25
شەماڵ عومەر PUKMEDIA

شەماڵ عومەر

سوپاسنامەیەک لە جەمال غەمبارەوە لەبری بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو(شەماڵ عومەر).

دەقی سوپاسنامەکە..

بەناوی خۆمان و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەمانەوە، زۆر بە گەرمی سوپاسی سەرجەم دۆست و هاورێ و هەموو ئەو ئازیز و خۆشەویستانە دەکەین کە بۆ کۆچی دوایی برای خۆشەویستمان هونەرمەند کاکە (شەماڵ عومەر) زەحمەتیان کێشا و بەشداری پرسەکەیان کرد و هاوخەمی خۆیان دەربڕی. هەروەها سوپاسی ئەو دۆست و خۆشەویستانە دەکەین کە لەبەر هەر هۆکارێک بووبێت نەیانتوانی بەشداریی پرسەکەبن و بە پەیوەندی تەلەفونی و ناردنی پەیامی سەرەخۆشی لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هاوخەمی خۆیان گەیاندووە. هەر لێرەشەوە بە پێویستی دەزانین سوپاسێکی تایبەتی :

برای بەڕێزم کاک قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆک وەزیران و لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ، هەروەها بەرێز مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بکەم.
هەروەها سوپاسی زۆرمان بۆ بەرێزان :

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم
پارێزگاری سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی
سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان
سەرجەم سەندیکاو و ناوەندە هونەری و کولتووری و رۆشنبیرییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

بەرێزان؛ بەرپرسانی حزبی و حکومی و هونەرمەندان و شانۆکاران و نوسەران و رۆشنبیران و هونەردۆستان کە بە گەیاندنی بروسکەی ماتەمینی و بەشداریکردن لە پرسەی کاکە شەماڵ، لە خەم و ئازاریان کەم کردینەوە. لە ناخی دڵمانەوە سوپاسی هاوخەمی و پەرۆشیتان دەکەین، لە پەروەردگاری مەزن داواکارین، گیانی کاکە شەماڵ بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

دووبارە سوپاسی هەموو لایەکتان دەکەین.

براتان: جەمال غەمبار
لەجیاتی بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو(شەماڵ عومەر)

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket