سامانی بریکارێکی داماو
بیروڕا 06:28 PM - 2026-06-22
ئەو بریکارەی
ئەو خوارووەی خۆمان هەیە، ناوی چی بوو؟!
ناو مەهێنە
کاکە با تەشتێ قوڕ رانەماڵن بە سەرو گوێلاکمانا و ئەو چۆڕە معاشەی ئەو رەش و روتەش
هەیە ئیتر نەینێرن،
ئێ باشە سەیرێکی
ئەمەی خوارەوە بکەن، کە لەبەینی دوو کەوانەیا بۆم بەیان کردوون، حاڵی بریکارێکی داماوە، ئینجا بۆتان
باسەکەم کە چەندە یەکسان دەژین:
(10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، 31 ملیار دیناری عیراقی، 70 موڵک (شوقە، خانوو،
زەوی)، 21 ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز،3 کگم ئاڵتون)، ئەمە ئەوانەشن کەبەناوی خۆیەوە
تۆمارن، خوا پێم نەگرێ شتی تریش هەیە و ئێمە نایزانین،
باشە ئەبێت وەزیرێک، بەڕێوەبەرێک، سەرۆک وەزیران، ئەندام پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمان و سەر و
خوارەکەی و ئەملاو ئەولا، حاڵی ئەوانی هەناسە سارد چی بێت، ئەی خوایە ئەم زوڵمە قبوڵ نەکەی،
من و ئێوەیەکی
داماویش، کە پێمان ئەوترێت چینی مام ناوەند، بەحساب حاڵمان لە زۆرینەی خەڵک باشترە،
مانگ نییە لەکاتی خۆیا مووچە وەرگرین، ساڵی 10 مووچەش زیاتر لچی لێوە نادەین، ئەوە
باسی کەمییەکەی هەر ناکەم کەبەشی هیچ ناکات و رۆژ بەڕۆژیش شت گرانتر ئەبێت، هەر لە
نانەوە بیگرە هەتا هەرچی بەدەست و دەمتا یەت، (جنێو نەیەن بابە)، کاڵا و شمەک و
پێداویستی ژیانکردنی رۆژانەم مەبەستە، خۆ خوانەخواستە رەفاهیەت و جوانکاری هەر
نابێ بیریشی لێ بکەینەوە،
خوا قەزا منێک
کە ئەچم بۆ شت کڕین، دوو زەرفم پێیە و ئەچمە بەردەم کاشێرەکە، کە دەڵێت: 50 هەزار،
هەستەکەم دوو بتڵ خوێن لە لەشم دەرەکەن،
جا رەنج
بەخەسار خۆمان ئێمەی بەشخوراوی چینە داماوەکەی خوارەوە، ئەبێت تەمەنێکیش بە
ئاواتەوە بین دەفتەرێک دۆلار لە ناو ماڵ و ژیان و گیرفانمانا بێت، یان نەخۆشی ئەیبات،
یان هەر بە هەقی ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت و خواردن و ئەملاو لا لێمان وەرەگرنەوە.
ئەبینن ئەم
ژیانە چەند یەکسانە؟!
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27




دابەزێنە

