بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
جیهان 03:20 PM - 2026-07-28
رۆیتەرز
کاریگەری بوومەلەرزەکە
بومەلەرزەیەكی
بەهێز بە گوڕی 7.1 پلە بە پێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند و بەهۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و كارەبای نزیكەی 40 هەزار ماڵ پچڕاوە، هۆشداریش لەبارەی روودانی تسونامی دەدرێت.
ئاژانسی
كەشناسی ژاپۆن بڵاویكردەوە، ناوەندی بومەلەرزەكە لە پارێزگای "كوماموتو"
بووە و هۆشداری بۆ چەند پارێزگایەكی تر بڵاوكراوەتەوە، مەترسی روودانی تسونامیش
دەكرێت، ئەگەرچی تائێستا هیچ چالاكییەكی تسونامی رووینەداوە.
بەپێی
میدیاكانی ژاپۆن، ئەو ناوچەیەی بومەلەرزەكە گرتییەوە كارگە و كۆمپانیای تێدایە وەك
سۆنی و تی ئێس ئێم، كە گەورەترین كۆمپانیای دروستكردنی پارچە ئەلكترۆنییەكانن لە
جیهاندا.
كۆمپانیای
"كیوشو" بۆ وزەی كارەبایی بڵاویكردەوە، كارەبای نزیكەی 40 هەزار ماڵ
بەهۆی بومەلەرزەكەوە پچڕاوە، كۆمپانیایەكی هێڵی ئاسنینیش خزمەتگوزاریی شەمەندەفێری
راگرتووە.
تۆڕی
تەلەفزیۆنی "تی بی ئێس"یش بڵاویكردەوە، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك لە
ناوەندێكی بازرگانیی گیانیان لەدەستداوە، كە بەهۆی بومەلەرزەكەوە زیانی بەركەوتووە.
سانای تاكایچی
سەرۆك وەزیرانی ژاپۆنیش تۆماركردنی ژمارەیەك بریندار و روخانی باڵەخانە و
ئاگركەوتنەوەی لە باشوری رۆژئاوای وڵاتەكەی بەهۆی بومەلەرزەكەوە راگەیاند.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، ساڵی 2016 دوو بومەلەرزەی بەهێز ناوچەی کۆماتوتوی گرتەوە، کە
یەکەمیان گوڕەکەی 6.5 و دووەمیان 7.3 بوو، بەهۆیەوە 273 کەس گیانیان لەدەستدا و
دووهەزار و 800 کەسی دیکەش بریندار بوون، بەڵام بەهێزترین بوومەلەرزە ساڵی 2011
بوو، کە بووە کە گوڕەکەی 9.0 بوو،هۆی
دروستبوونی تسونامی و گیانلەدەستدانی 18 هەزار و 500 کەس.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

