قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەئاستی عیراق و نێودەوڵەتییدا پێگەیەکی بەهێزی هەیە
کوردستان 06:42 PM - 2026-09-10
نوسینگەى راگەیاندن
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ ئەندامانی مەڵبەندی سێی رێکخستنی هەولێری
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنج شەمە(10/9/2026) بە ئامادەبوونی رێباز بێرکۆتی، لێپرسراویی مەڵبەندی هەولێری
رێکخستنی یەکێتی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی باسی لە گرنگیی رێکخستنەوەی
ئۆرگاکەکانی یەکێتی کرد بە جۆرێک کە لەگەڵ ئەم قۆناغە نوێیەی سیاسەتی یەکێتییدا
بگونجێت. جەختی کردەوە بەپێی پێویستیی قۆناغەکە بەردەوام دەبن لە گۆڕانکارییەکان
لە رێکخستنی یەکێتی و وتیشی
دەبێت بە جۆرێک خۆمان رێک بخەینەوە کە هەموو چین و توێژەکان یەکێتی بە داکۆکیکاری
مافەکانی خۆیان بزانن.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێمی
کوردستان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: یەکێتی لە ماوەی
رابردوودا هەوڵی زۆری داوە بۆ پێکهێنانی حکومەت و لەمەودواش بەردەوام دەبین لە
هەوڵەکانمان، بەڵام لە هەمان کاتیشدا پابەندین بەو بەڵێنەی بە دەنگدەران و خەڵکی
کوردستانمان داوە و دەبێت حکومەتێک پێکبهێنرێت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە کە
بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس
لە پێگەی یەکێتی لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەکە کرا، لەمبارەیەشەوە، لێپرسراویی
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک
مام جەلال روونیکردەوە: یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر هەر دوو
ئاستی عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییدا پێگەیەکی بەهێزی هەیە و رۆڵێکی
کاریگەری هەیە لە داڕشتنی سیاسەت و بۆ هەموو پرسە گرنگەکان حیساب بۆ بۆچوون و
سیاسەتی یەکێتی دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: نەینەوا نەهامەتییەكانی تیرۆری بەسەربەرزی تێپەڕاندو بە شكۆوە هەستایەوە
08:43 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
03:52 PM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
ئەمانەش ببینە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22 عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
05:55 PM - 2026-11-22
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
02:32 PM - 2026-11-22
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
11:51 AM - 2026-11-22
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
11:34 AM - 2026-11-22
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
عیراق 02:32 PM - 2026-11-22 -
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22 -
بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان
جیهان 09:23 AM - 2026-11-22 -
سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات
کوردستان 09:31 PM - 2026-11-21 -
گرنگیی حکومەت و پێوەرەکانی سەرکەوتنی
بیروڕا 09:19 PM - 2026-11-21



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

