riklam

عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە

عیراق 11:14 AM - 2026-11-22
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق ئاژانسەکان

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق

وتەبێژی حکومەتی عیراق وتی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لە ئەستۆی حکومەتدایە و بە کارێکی لەپێشینەی دادەنێت.

حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حكومەتی عیراق لە لێدوانێكدارایگەیاند، پاراستنی هێڵی بۆرییە نەوتییەكان ئەركی لەپێشینەی حكومەتە و تەنها لە ناوچەیەكی جوگرافیی دیاریكراودا كورت نابێتەوە، بەڵكو تەواوی ناوچەكانی وڵات دەگرێتەوە.

عەبوودی ئاشكراشیكرد، دەزگا ئەمنییەكان ڕێنماییان پێ دراوە بەدواداچوون بۆ هەموو گومانەكانی بەقاچاخبردنی نەوت بكەن و لایەنە تایبەتمەندەكانیش ڕاپۆرت و زانیارییان لەوبارەیەوە پێشكەشی سەرۆكوەزیران كردووە، بە دووریش نازانرێت کەسانی تێوەگلاو لەو کارەدا دەستگیر بکرێن و ئەو دۆسیەیە ڕەوانەی دادگا کراوە.

لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوە دا کە هەر کەسێک ناوی لە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە دۆسیەی بەقاچاخبردندا بێت، دەستی دادگای پێ دەگات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket