riklam

بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرێک لە بەسرە نزیکەى 50 کەس بوونە قوربانى

عیراق 11:38 AM - 2026-11-21
وێنەیەکى رووداوەکە واع

وێنەیەکى رووداوەکە

عیراق

ئاگر لە وێستگەیەکی کارەباى بەسرە کەوتەوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 46ـى دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ شەممە 21ى11ى2026 بۆرییەکی گواستنەوەی غازی سروشتی لە وێستگەی کارەبای هارسە لە باکووری بەسرە تەقیەوە و ئاگرێکی گەورەى دروستکرد، فەرمانگەی تەندروستیی بەسرەش رایگەیاند: دوو کەس بەهۆى رووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 46 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەرگریی شارستانیی بەسرەش رایگەیاند: ئاگرەکەمان کۆنترۆڵکرد و تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەی بۆری گواستنەوەی غازی وێستگەکە نەزانراوە.

بەرگریی شارستانیی بەسرە هۆکاری زۆری قوربانییەکانى گەڕاندەوە بۆ بوونی ژمارەیەک خانووی زیادەڕۆیە لەنزیک وێستگەکە و بەوهۆیەوە ئاگر لە بەشێک لەو خانووانە کەوتووەتەوە و زیانی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket