riklam

پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە

کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22
پەنجا هەزار دیناری عیراقی PUKMEDIA

پەنجا هەزار دیناری عیراقی

پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2027 دیاری كرا و بەغداد حەوت مەرج دادەنێت, هاوکات ناردنی مووچەی مانگانەش بەستراوەتەوە بەجێبەجێکردنی ئەو حەوت مەرجە.

بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA، ڕەشنوسی بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2027 پشكی هەرێمی بە زیاتر لە 12 تریلیۆن و 859 ملیار دینار دیاری كردوە، بە مەرجی رادەستکردنی 445 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و داهاتی نانەوتی.

هاوکات بەغداد ناردنی مانگانەی پارەی مووچەی بەستوەتەوە بە جێبەجێكردنی تەواوی حەوت مەرجە یاساییەكە.

بەپێی كۆپییەكی ڕەشنوسی بودجەی 2027 ی  عیراق پشكی هەرێمی كوردستان بە ڕێژەی 12.7٪ لە خەرجیی فیعلی خەمڵێنراوە كە دەگاتە 12 تریلیۆن و 859 ملیار دینار. بەپێی ماددەی 10ی پڕۆژەكە، 12 تریلیۆن و 358 ملیار دینار بۆ خەرجیی بەگەڕخستن و موچە و 501 ملیار دیناریش بۆ وەبەرهێنان تەرخان كراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket