riklam

عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە

عیراق 02:32 PM - 2026-11-22
محەمەد موسەوی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی واع

محەمەد موسەوی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی فیدڕاڵی، ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی تایبەتی بۆ وەرگرتنی داواکاریی ئەو منداڵ و گەنجانە ڕاگەیاند کە تووشبووی نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەکن، بۆ ئەوەی لە دواتر مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە و لە چاودێری کۆمەڵایەتی تۆمار بکرێن.

محەمەد موسەوی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 22ی11ی2026، ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی تایبەت کار دەکرێت، کە تایبەتە بە وەرگرتنی داواکاریی ئەو منداڵ و گەنجانەی توشبووی نەخۆشی شەکرە جۆری یەکن و تەمەنیان لە خوار 22 ساڵانەدایە.

ئاماژەی بەوەش کرد: ئامانج لەم هەنگاوە  بۆ ئاسانکاریی ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی داواکاری و کەمکردنەوەی بارگرانییە لەسەر کەسوکاریان.

وەزیری کار ڕوونیشیکردەوە، ناوتۆمارکردن تەنها لە ڕێگەی ئەو ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەوە دەبێت، ئەویش لە ڕێگەی پڕکردنەوەی زانیاری و داتا سەرەکییە داواکراوەکانەوەیە، بە شێوەیەک کە سوودمەندان دەتوانن بە ئاسانی و تەنانەت لە ڕێگەی مۆبایلیشەوە مامەڵەکانیان تەواو بکەن، بێ ئەوەی پێویست بکات سەردانی وەزارەت یان فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket