عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22
ميدياكان
بەشێك لەو پارانەی گەندەڵی كە گەڕێندراونەتەوە
لە چوارچێوەی هەڵمەتەكان دژی گەندەڵی، حكومەتی عیراق گەڕاندنەوەی زیاتر لە دوو ترلیۆن و 682 ملیار دینار و دەستبەسەرداگرتنی 781 ملیۆن دۆلاری راگەیاند، كە بڕیارە لە بودجەی ساڵی 2027ـدا بخرێنە سەر سندوقی نەوەكان.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق، ئەمڕۆ 22ی 11ی 2026، رایگەیاند: هەڵمەتەكان دژی گەندەڵی بەردەوامن و قەبارەی ئەو پارانەی لە گەندەڵی گەڕێندراونەتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ترلیۆن و 682 ملیار دینار، هاوكات دەستبەسەر زیاتر لە 781 ملیۆن دۆلاردا گیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەرجەم ئەو پارە گەڕێندراوانە دەچنە ناو (سندوقی نەوەكان) كە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ـدا ئاماژەی پێكراوە و ئاڕاستەیەكە بۆ دابینكردنی داهاتووی نەوەكان و پاڵپشتییەكی داراییە كە هاوكاریی داهاتە نەوتییەكان و گەنجینەی دەوڵەت دەكات.
هاوكات عەبودی بە ئاژانسی هەواڵی عیراقیی راگەیاند: هەڵمەتەكە لەڕووی كردارییەوە نەوەستاوە و ئەنجامەكانی بە شێوەیەكی روون لەڕێگەی ئەو بڕیارە دادوەرییانەوە دەركەوتوون كە دژی تاوانباران دەرچوون، لەنێویاندا سیاسەتمەداران، پەرلەمانتاران و كەسایەتییە مەعنەوییەكان، هاوكات ئەنجام و ئاماژەكانی ئەم هەڵمەتە لە ماوەی 23 ساڵی ڕابردوودا واتا لە ساڵی 2003ـەوە وێنەیان نەبووە.
ئەوەشی خستەڕوو: عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، وەك لێپرسراوی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، لەم ئەركەدا تەواوكەری هەردوو دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانانە، چونكە حكومەت بە تەنها و بەبێ ئەم تەواوكارییە ناتوانێت بەردەوام بێت لە تەواوكردنی ئەم دۆسیەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: نەینەوا نەهامەتییەكانی تیرۆری بەسەربەرزی تێپەڕاندو بە شكۆوە هەستایەوە
08:43 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
03:52 PM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
ئەمانەش ببینە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22 عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
05:55 PM - 2026-11-22
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
02:32 PM - 2026-11-22
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
11:51 AM - 2026-11-22
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
11:34 AM - 2026-11-22
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
عیراق 02:32 PM - 2026-11-22 -
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22 -
بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان
جیهان 09:23 AM - 2026-11-22 -
سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات
کوردستان 09:31 PM - 2026-11-21 -
گرنگیی حکومەت و پێوەرەکانی سەرکەوتنی
بیروڕا 09:19 PM - 2026-11-21



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

