riklam

سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن

عیراق 03:52 PM - 2026-11-22
نزار ئامیدی سەرۆککۆمار و عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆمار

نزار ئامیدی سەرۆککۆمار و عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران

نزار ئامیدی سەرۆککۆماری عیراق لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران کۆبووەوە و ژمارەیەک دۆسیە و پرسی نیشتمانی و ڕێکارەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و گەشەپێدان تاوتوێ کران.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە وەزیری داد دکتۆر خالید شوانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز ئامادەی بوون، کۆمەڵێک پرس و بابەتی نیشتمانی تاوتوێ کران، هەروەها ڕێکارەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و پەرەپێدان.

هەرلە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پشتیوانیی هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان کرایەوە لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی شکۆ و سەروەری دەوڵەت و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، لە پێناو گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی وڵات و جێبەجێکردنی خواستی هاووڵاتیان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket