سەرۆككۆمار: نەینەوا نەهامەتییەكانی تیرۆری بەسەربەرزی تێپەڕاندو بە شكۆوە هەستایەوە
عیراق 08:43 PM - 2026-11-22
راگەیاندنی نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عیراق
نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عیراق
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، لە وتەیەكی تەلەڤزیۆنیدا، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2026 ئاراستەی بەشداربووانی فێستیڤاڵەكەی كرد، جەختی كردەوە كە شیعر قووڵایی ڕۆحیی گەلان و گەنجینەی مێژووە، هەروەك چۆن باخچەی بێگەردیی سۆزدارییە بۆ شاعیران و هۆگرانی شیعر، كە بە بێگەردترین خەسڵەتە مرۆییەكانیەوە ئامادە دەبێت، لە كاتێكدا ئێمە ئاشتی دەخوازین و لەپێناو ئاسایشی ناوچەكەمان و ئازادی و شكۆی گەلانی كار دەكەین.
ئاماژەی بەوەش كرد كە پارێزگای نەینەوا لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانبارانی تیرۆردا بە سەربەرزییەوە نەهامەتییەكەی تێپەڕاند، و بە شكۆ و سەربڵندییەوە هەستایەوە بۆ بونیادنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی شوێنەواری ئەو وێرانكارییەی كە تاوانباران لە دوای خۆیان بەجێیان هێشت.
ئەمەی خوارەوە دەقی وتەكەی سەرۆك كۆمارە:
خوشك و برایانی بەڕێزی ئامادەبووی قەدرگران
برایانی ئەدیب، شاعیران، ڕەخنەگران و نووسەرانی داهێنەر
سڵاوتان لێ بێت و ڕەحمەت و بەرەكەتی خوداتان لەسەر بێت.
لە قووڵایی دڵەوە سڵاوتان لێ دەكەم لە كاتێكدا چالاكییەكانی فێستیڤاڵی ساڵانەی شیعریتان، فێستیڤاڵی ئەبو تەمام دەكەنەوە كە لەسەر خاكی ئەم شارە نەمرە بە شانازی و دەستكەوتەكانی و بە بەشدارییە زیندووەكانی ڕۆڵەكانی، لە زانایان و ئەدیبان و بیرمەندانیان، لە بونیادنانی كولتوور و هزردا بە درێژایی مێژوو بەڕێوەدەچێت.
ئێمە ئەم ڕۆڵانە لە شاری نەینەوادا دەهێنینەوە یاد، كە ئەمڕۆ ئەم كۆمەڵە داهێنەرە لە شاعیران و ئەدیبانی عیراق شانبەشانی میوانە بەڕێزەكانیان لە شاعیرانی زمانی عەرەبی لە باوەش دەگرێت.
لێرەدا كە سڵاو لەم شارە دەكەم، ڕێگەم بدەن بە شانازی و سەربەرزییەوە ئاماژە بەوە بكەم كە من بۆ چەندین ساڵ لە مووسڵ ژیاوم و خوێندنی زانكۆم لە كۆلێژی ئەندازیاری تێدا تەواو كردووە؛ زانكۆی مووسڵیش بە سەنگینی و بەها زانستییەكەی، بە یەكێك لە دێرینترین زانكۆكانی عیراق و ناوچەكە دادەنرێت.
بۆیە ڕێگەم بدەن گەرمترین هەستی پێزانین و وەفاداری و ڕێز ئاراستەی مامۆستا بەڕێزەكانم و زانكۆكەم و هاوپۆل و هاوڕێ كچ و كوڕەكانم لە كۆلێژی ئەندازیاری بكەم، لە خوێندكارانی مووسڵ و سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عیراق.
گەرمترین هەستی پێزانین و شانازی بۆ هەمووان ، هیواخوازم بۆ ئێوە و بۆ مووسڵ، دایكی دوو بەهار، ڕۆژانێكی گەشاوە بێت بە ئامادەبوونی مرۆیی داهێنەر و ئازاد؛ ڕۆژانێكی شیعریی پڕ لە جوانیی داهێنان و دەوڵەمەند بە گیانی كارلێكی هزریی بەردەوام لەگەڵ مێژووی نەینەوادا كە هەمیشە لە ویژدانی عیراقییەكاندا لە هەر كوێ بن بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
شیعر، لە یەكێك لە ڕووەكانیدا، قووڵایی ڕۆحیی گەلان و گەنجینەی مێژووە، هەروەك چۆن باخچەی بێگەردیی سۆزدارییە بۆ شاعیران و هۆگرانی شیعر. شیعر بچڕن، بە تەواوی ئازادیتانەوە بیچڕن، و بە قووڵترین شێوەی بەهاكەی، چ لە مێژووی دێرینماندا بێت یان لە ئێستای ڕوو لە ئایندەماندا.
ئەمە پێداویستییەكە كە ژیانی وڵاتان و كۆمەڵگاكانمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخی هەنووكەییدا بە هەموو ئەو ئاڵۆزی و شڵەژانەی تێیدایە دووپاتی دەكاتەوە.
شیعر بە بێگەردترین خەسڵەتە مرۆییەكانیەوە ئامادە دەبێت، لە كاتێكدا ئێمە ئاشتی دەخوازین و لەپێناو ئاسایشی ناوچەكەمان و ئازادی و شكۆی گەلانی كار دەكەین.
شیعر هەمیشە لە ژیانی گەلەكەماندا ئامادە بووە؛ لە نەهامەتی و سەركەوتنەكانیدا، و لە خۆشی و كارەساتەكانیدا. با دەنگی شیعر قووڵ، بەهێز، ئازاد و بوێر بێت.
با شاعیرانیش، لە كاتێكدا لە حزووری ئەبو تەمامدان، لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە مرۆییەدا بن كە شیعر دەیخوازێت و كۆمەڵگا لێتان چاوەڕوان دەكات.
ئێوە لە شارێكدان كە نەهامەتییەكەی خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانبارانی تیرۆردا بە سەربەرزی تێپەڕاند، و بە شكۆ و سەربڵندییەوە هەستایەوە بۆ بونیادنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی شوێنەواری ئەو وێرانكارییەی تاوانباران بەجێیان هێشت.
ئێستا مووسڵ هەڵدەستێتەوە و هەموو عیراقیش هەڵدەستێتەوە، لە قۆناغێكی گرنگی قۆناغەكانی مێژووی نوێیدا، كە سەربەرزە بە یەكڕیزیی ڕۆڵەكانی و شكۆمەندە بە پەرۆشییان بۆ دووبارە بونیادنانەوە و دەستپێكردنەوەی ئاوەدانی و بنبڕكردنی گەندەڵی.
ئەمەش بەشێكە لەوەی كە بۆ نەوەكانی داهاتوومانی بەجێدەهێڵین تا شانازیی پێوە بكەن و سەربەرز بن بەوەی ئەم نەوە قارەمانانە بەدەستیان هێناوە.
لە كۆتاییدا زۆر سوپاستان دەكەم ، لێرەدا دەنگی جەواهیریی نەمر دەخوازمەوە كاتێك سڵاو لە هەموو عیراق دەكات و دەڵێت: سڵاو لە بەرزاییەكانی عیراق لە هەردوو ڕووبار و كەنار و پێچەكانی لەو دارخورمایانەی پەل و لقی درێژیان هەیە لە گەورە و سەروەری دارە بەهادارەكان هەر زیندوو بێت دایكی دوو بەهار بە بێگەردی و سافیی ڕۆح و ڕەسەنایەتیی كۆمەڵگا بەڕێزەكەیەوە، بە هەمەجۆریی ئایینی و نەتەوەیی و كولتوورییەوە؛ كە بەمەش مەزنترین نموونەی بۆ یەكڕیزیی گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە پێشكەش كرد، لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەگریسترین گرووپەكانی تیرۆر و تێكشكاندنیان بە قارەمانێتیی هێزە نەبەردەكانمان بە جۆر و پێكهاتە جیاوازەكانیانەوە، و بە ئیرادەی گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتە براكانیەوە.
ڕەحمەت بۆ شەهیدانی ئازادی و شكۆی مرۆیی.
خێر و بەرزی بۆ وڵات و گەلەكەمان.
سڵاوتان لێ بێت و ڕەحمەت و بەرەكەتی خوداتان لەسەر بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: نەینەوا نەهامەتییەكانی تیرۆری بەسەربەرزی تێپەڕاندو بە شكۆوە هەستایەوە
08:43 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
03:52 PM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
ئەمانەش ببینە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22 عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
05:55 PM - 2026-11-22
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
02:32 PM - 2026-11-22
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
11:51 AM - 2026-11-22
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
11:34 AM - 2026-11-22
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
عیراق 02:32 PM - 2026-11-22 -
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22 -
بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان
جیهان 09:23 AM - 2026-11-22 -
سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات
کوردستان 09:31 PM - 2026-11-21 -
گرنگیی حکومەت و پێوەرەکانی سەرکەوتنی
بیروڕا 09:19 PM - 2026-11-21



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

